Accessibility links

باڵیۆزخانەیەکی ساختەی ئەمەریکا لە غانا ئاشکرا دەکرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت کاربەدەستان لە غانا باڵیۆزخانەیەکی ساختەی ئەمەریکاییان ئاشکرا کرد کە لەلایەن تۆڕێکی تاوانبارییەوە لە ئەکرای پایتەخت بەڕێوە دەچوو. نزیکەی دە ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی ڤیزای ڕاستییان داوە بە خەڵکی.

هەتا ئەوە کاتەی لەم هاوینەدا داخرا، ئەو باڵیۆزخانە ساختەیە لە باڵەخانەیەکی دوونهۆمیدا بوو کە ئاڵایەکی ئەمەریکا لە دەرەوەی باڵەخانەکە هەڵواسرابوو. و لە ناوەوەش وێنەی سەرۆک ئۆباما دانرابوو.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەی کە لە ڕۆژی هەینیدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت " لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە بەڕێوە نەبراوە، بەڵکو لەلایەن بازنەیەکی تاوانباری غانایی و تورک و پارێزەرانی یاسای کۆچبەری و تاوانباری غاناییەوە بڕێوە براوە."

چەند هاووڵاتییەکی تورکی کە زمانەکانی ئینگلیزی و هۆڵەندیان دەزانی خۆیان وەکو کارمەندی کۆنسۆڵخانەکە لەقەڵم داوە. وەزارەتی دەرەوە دەشڵێت لێکۆڵەران هەروەها باڵیۆزخانەیەکی ساختەی هۆڵەندیشیان ئاشکرا کردووە.

بەڵام کاربەدەستانی هۆڵەندی لە بارەیەوە هێچ لێدوانێکیان نەداوە.

ئەو دەستە تاوانبارە بە شێوەیەکی نایاسایی بەڵام ڤیزای ڕاستی ئەمەریکا و ناسنامەی ساختەیان بۆ خەڵکی دروست کردووە، لە ناویاندا دروستکردنی بەڵگەنامەی لەدایک بوون بە شەش هەزار دۆلار.

لە ئاشکرا بوونی ئەو شوێنەی دستگرتن بەسەریا چەند کەسێک دەستگیر کران، کاربەدەستان دەستیشیان گرت بەسەر ڤیزای ساختەو ڕاستی زۆنی شەنگن هندستان و ئافریکای باشوریش لەگەڵ 150 پاسەپۆرتی 10 وڵاتی جیاواز و کۆمپیوتەرێک و چەند تەلەفۆنێک.

کاربەدەستان ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە ئەم گروپە تاوانبارە چۆن توانیویانە ڤیزای ڕاستەقینە بەدەست بهێنن. و وەزارەتی دەرەوە نەشی گوتووە بڕوا دەکرێت چەند کەس بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبێتنە ناو ئەمەریکاوە.

XS
SM
MD
LG