Accessibility links

توێژینه‌وه‌یه‌ک: له‌وانه‌یه‌ به‌کتریای گه‌ده‌ هۆکاری نه‌خۆشی پارکنسن بێت

  • وریا کاڵێ

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌وانیه‌ هه‌ندێک به‌کتریای گه‌ده‌ هۆکاری نه‌خۆشی پارکنسن بن. وه‌ک له‌ گۆڤاری( Cell - خانه‌)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، توێژه‌ره‌وان له‌ په‌یمانگای ته‌کنه‌لۆجیای کالفۆرنیا ده‌ڵێن " گۆڕانکاری له‌پێکهاته‌ی بوونی جۆری به‌کتریا له‌گه‌ده‌دا – یاخوود به‌کتریاکان خۆیان له‌وانیه‌ ببنه‌ هۆکاری په‌که‌وتنی توانای جووڵه‌ که‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه‌".

پارکنسن نه‌خۆش که‌وتنی هه‌سته‌ ده‌ماره‌، که نزیکه‌ی‌ 10 ملیۆن که‌س له‌جیهاندا تووشی ده‌بن، له‌وانه‌ 1 ملیۆن ئه‌مریکایی، نیشانه‌کانی بریتیه‌ له‌ له‌ره‌زین و بوونی گرفت له‌کاتی ڕۆشتندا. تائێستا چاره‌سه‌ری نیه‌.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین 75%ی ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ناڵینن گه‌ده‌یان گرفتی هه‌یه‌ و "نائاسایی" قه‌بزن. ئاکامه‌ نوێکانی به‌ده‌ستکه‌وتوه‌ له‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌کتریا گه‌ده‌ به‌ نه‌خۆشی پارکنسنه‌وه‌ له‌وانیه‌ ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری نوێ. بۆ نموونه‌، به‌رهه‌مهێنانی به‌کرتیای باش و په‌ره‌پێدانی، یاخوود له‌ناوبردنی به‌کتریا زیانبه‌خشه‌کان‌.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ %70ی خانه‌کانی سیسته‌می هه‌سته‌ ده‌مار له‌ده‌وروبه‌ری گه‌ده‌یه‌ و ڕاسته‌وخۆ به‌ ناوه‌ندی مێشکه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌چیا له‌بڕبڕه‌ی پشت‌.

توێژه‌ره‌وان تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشک کردوه‌ و جیایان کردوونه‌ته‌وه‌ بۆ دوو گرووپ ، گرووپی یه‌کم به‌کتریا له‌ گه‌دایاندا هه‌بوه‌ و گرووپی دووهه‌م بێ به‌کتریابوون. دواتر به‌راوردی توانای جووڵه‌ي هه‌ردووگرووپ کراوه‌، له‌ئاکامدا ده‌رکه‌وتوه‌ ئه‌وانه‌ی بێ‌به‌کتریابوون جوڵه‌یان باشتربوه‌.

که‌مخه‌وی ساڵانه‌ 411 ملیار دۆلار له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌وێت

به‌پێری ڕاپۆرتێکی نوێ، توێژینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ڕاند RAND به‌ناونیشانی "بۆجی خه‌وتن گرنگه‌"، که‌مخه‌وی نزیکه‌ی 411 ملیار دۆلار له‌سه‌ر ئابووری ووڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها باش نه‌خه‌وتن مه‌ترسیه‌کانی مردن به‌ ڕێژه‌ی 13% به‌رز ده‌کاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ له‌ده‌ستدانی 1 ملێۆن 200 هه‌زار کاس ساڵانه‌.

دڵنیابوون له‌خه‌وتنی به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ 6 بۆ 7 کاتژمێر هه‌موو شه‌وێک له‌وانیه‌ 226 ملیار بخاته‌ سه‌ر ئابووری. مارکۆ هانڤێر به‌رپرسی توێژینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی سه‌ره‌کی ڕاند له‌ئه‌وروپا ده‌ڵێت "توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت کاریگه‌ریه‌کانی که‌مخه‌وه‌ی زۆرگه‌وره‌یه‌" هه‌روه‌ها "که‌مخه‌وه‌ی نه‌ک ته‌نها کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئابووریش هه‌ی، هه‌ر له‌ڕووی دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستان و برینداربوون له‌نێوان کرێکاراندا".

توێژینه‌وه‌که‌ تیشکی خستوه‌ته‌ سه‌ر چۆن خه‌وتن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووریه‌کانی بریتانیا و که‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن هه‌یه‌. گه‌وره‌ترین زیانی ئابووری له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌وێت، به‌پله‌ی دوو ژاپۆن که‌ ساڵانه‌ 138 ملیار دۆلار له‌ده‌ستده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ له‌ده‌ستدانی 600 هه‌زار ڕۆژی کارکردن. که‌نه‌دا که‌متر ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی له‌سه‌ره‌ به‌زیان لێکه‌وتنی 214 ملێۆن دۆلار و له‌ده‌ستدانی 80هه‌زار ڕۆژی کارکردن.

سه‌ما و مه‌له‌کردن و وه‌رزش به‌گشتی مردن دوا ده‌خات

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت وه‌رزش به‌گشتی مردن دواده‌خات، به‌ڵام هه‌ندێک جۆری وه‌رزش مه‌ترسیه‌کانی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵده‌ی مێشک که‌مه‌ ده‌کاته‌وه‌ و توندروستی به‌گشتی باشتر ده‌کات.

توێژینه‌وه‌که‌ له‌ گۆڤاری وه‌رزشی پزیشکیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌ بریتانیا چاپ ده‌کرێت، له‌سه‌ر داتای ته‌ندروستی 80 هه‌زار که‌س کراوه‌ له‌نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2008، ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 52 ساڵ بوه‌.

توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت مه‌له‌کردن و سه‌ما باشترین جۆرن بۆ چالاکردنی له‌ش. هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌وه‌نه‌دا کاری ناوماڵ، کارکردن له‌باخدا، ڕۆشتن، لێخووڕینی پاسکیل، جیمناستیک و یاریه‌کانی به‌جووڵه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌کرێت هه‌موویان به‌سوودن.

توێژینه‌وه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌داتاکان داوه‌ و دڵێت وه‌رزشوانان که‌متر تووشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و مێشک ده‌بن و ته‌مه‌نی زیاتر ده‌ژین.

XS
SM
MD
LG