Accessibility links

ڕوسیا داوا دەکات سەرهەڵداوان لە حەلەب بکشێنەوە


ڕوسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئامادەیە بۆ وتووێژ کردن لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر کشانەوی هەمو سەرهەڵداوەکانی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە پێشوەچوونەکانی لەشکری سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە.

کاربەدەستێکی گروپێکی سەرهەڵداوان لە حەلەب ڕوسیای تاوانبار بەوەی کە لەو بیرۆکەیەی کە لە تورکیا لەسەری ڕازی بوون پاش گەزبۆتەوە کە دەبو بەرەو ئاگربەستێک بیانبات. و گوتیشی سەرکردەکانی سەرهەڵداوان پەیمانیان داوە بەردەوام بن لە شەڕ کردن لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی هێرشی توندی زەمینی و ئاسمانی دەبنەوە.

ڕوسیا دانی بەوەدا ناوە کە پەیوەندی لەگەڵ سەرهەڵداواندا کردووە بەڵام هیج وردەکاری لەسەر ڕێککەوتنی تورکیا نەداوە.

زەکەریا مەلاحیفزی سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی لایەنی فەستەقیم لە حەلەب لە تورکیاوە رایگەیاند " من داوام لە لایەنەکان کردووە ئەوان دەڵێن خۆیان نادەنە دەستەوە."

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 30 هەزار کەس بەهۆی ئەم شەڕانەی ئەم دواییانە ئاوارە بوون، 18 هەزار لەوانە چوونەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتەوە و ئەوانی تریش چوونەتە ناوچەی شێخ مەقسودی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان.

XS
SM
MD
LG