Accessibility links

لەشکری تورکیا دەڵێت 20 چەکداری کورد لە هەکاری کوژراون


لەشکری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند 20 چەکداری پەکەکەیان کوشتووە پاش ئەوەی هەوڵیان دابوو هێرش بکەنە سەر بنکەیەکی سەربازی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەکاری.

لەشکری تورکیا دەڵێت چەکدارەکان لە باکوری عێراقەوە چوونەتە ناو تورکیاوە و هەوڵیان دابوو چەند هێرشێک بکەنە سەر بنکەکانی لەشکری لە سنوری شاخاوی هەرێمەکە.

ناوچە کوردنشینەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە دوو ساڵ لەمەو بەرەوە توندوتیژییەکی زۆری لێیە پاش ئەوەی ئاگربەستی نیوان حکومەت و پەکەکە لە مانگی 7 ی ساڵی پارەوە کۆتایی پێهات.

XS
SM
MD
LG