Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان و ترامپ تاووتوێی شەڕی تیرۆرسم دەکەن


حکومەتی ئەفغانی دەڵێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەنگیان خستۆتە سەر بەڵێنە هاوبەشەکان بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم.

ئۆفیسی غەنی لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرۆکی ئەفغانستان پیرۆزبایی لە ترامپ کردووە بۆ سەرکەوتنی و هیوای بۆ هاوکارییەکی باشتری نێوان هەردوو وڵات خواست لە دەمی بەڕێوەبەرایەتی ترامپدا.

بەیاننامەکە دەڵێت غەنی ئاماژەی بە خۆتەرخانکردنی هێزی ئاسایشی ئەفغانی کردووە بۆ بەرگری کردن لە ناوچەکانی ئەفگانستان و ڕێزی لە قوربانییەکانی سەربازانی ئەمەریکا و ناوتۆ گرت بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم لە ئەفغانستان.

XS
SM
MD
LG