Accessibility links

دڵشاد بابانی: دوو سكاڵامان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کردووە


دڵشاد بابانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت دوو سكاڵامان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی داواكاری گشتین.

بابانی باسی له‌وه‌ش كرد ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خش به‌ڵێنی پێداون كاریان بۆ بكه‌ن له‌ دادگاكاندا.

ئه‌و ئه‌ندامەی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ناڕازی كرد ئه‌گه‌ر سكاڵاكانیان ئه‌نجامی نه‌بوو.

هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ناو شار وه‌ ١٥٠ هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ ناوی هاندانه‌وه‌ خه‌رج بكرێت به‌ڵام مامۆستایانی ناڕازی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵشاد بابانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی گوتی "داواكاری مامۆستایان به‌ ته‌نها ئەوه‌نده‌ نیه‌ ،وه‌ گره‌نتیش نیه‌ كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.

XS
SM
MD
LG