Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دوا سەردانی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ ئاسیا دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر لە هەفتەی داهاتوو دواین سەردانی بەرنامە بۆ داڕێژراوی بۆ ئاسیا ئەنجام دەدات، و هەوڵ دەدات نیگەرانییەکانی کە بەهۆی هەڵبژاردنی دانۆڵد ترامپەوە هاتۆتە ئاراوە کەم بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما هاوپەیمانی ئەمەریکا و ئاسیای کرد بە ئەرکی سەرەکی. لە کاتێکدا کە هەتا ئێستا سیاسەتی ترامپ لەو بارەیەوە نادیارە و لە کاتێکدا داوا دەکات هاوپەیمانان پارەی زیاتر بدەن بۆ هێشتنەوەی هێزی ئەمەریکا یان ڕووبەڕووی شیانی کشانەوەی دەبنەوە، ئەمەش بووە بەهۆی نیگەرانی ژاپۆن و کۆریای باشور.

کاربەدەستێکی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە تۆکیۆ کارتەر سەنگی دەخاتە سەر گرنگی هاوپەیمانیەتی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن و مانەوەی نزیکەی 50 هەزار سەربازی ئەمەریکا لەوێ و هەروەها باس لە هەڕەشەی چەکی ناوکی کۆریای باکوریش دەکات.

بەڵام کەمکردنەوەی نیگەرانیەکان لەلایەن کارتەرەوە کاریگەرییەکی کەمی دەبێت چونکە دەزانرێت کە ئەو نوێنەرایەتی ترامپ ناکات کە هەتا ئێستا ڕێبازێکی نادیاری هەیە لەمەڕ ئەو ناوچەیە.

XS
SM
MD
LG