Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا بۆ خولی داهاتوی سەرۆکایەتی خۆی کاندید ناکاتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا هۆلاند لە وتارێکی تەلەفیزیۆنی چاوەڕوان نەکراودا ڕایگەیاند هەوڵ نادات بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی خۆی کاندید بکاتەوە، و دانی بەوەدا نا بەهۆی ئەوەی کە پشتیوانی خەڵکی زۆر لەگەڵدا نیەی ڕەنگە زیان بگەیەنێت بە پارتی سۆشیالستی.

هۆلاند لە وتارەکەیدا گوتی " من بڕیارم داوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا نەبم بە کاندیدی پارتەکەم." و هیواشی خواست بەهۆی ئەو بڕیارەی ئەوەوە دەرفەت بۆ سۆشیالستەکان بڕەخسێت سەربکەون بەسەر کۆنەپارێزەکان و توندرەوەکاندا.

ئەو سەرۆکە تەمەن ساڵانەی فەڕەنسا گوتی ئەو بیر لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەکاتەوە نەک خۆی.

ئاستی پشتیوانی کردن لە هۆلاند هەر ماوەیەکی کورت پاش دەستبەکار بوونی لە ساڵی 2012 دابەزی و ڕاوەرگرتنە گشتییەکانیش نیشان دەدەن زۆربەی دەنگدەران نایانەوێت جاێکی تر هەڵبژێردرێتەوە.

دەنگدەران نیگرانیان لەمەڕ باری ئابوری و بەرزبوونەوەی باج و مەسەلەی ئاسایش هەیە.

XS
SM
MD
LG