Accessibility links

ساڵێک بەسەر هێرشەکەی سان بێرناردینۆ تێپەڕ دەبێت


ساڵێک پاش ئەوەی دوو توندڕەوی ئیسلامی 14 کەسیان لە باشوری کالیفۆرنیا کوشت، لێکۆلەرانی FBI هێشتا هەوڵ دەدەن وەڵامی پرسیارە سەرەکییەکانیان بدۆزنەوە وەکو شوێنی هارددرایڤی کۆمپوتەرەکەی ئەو دوو هاوسەرە و ئایە کەسێکی تر یارمەتییانی دابوو یان نا.

سەید ڕزوان فاروقی تەمەن 28 ساڵان و تاشفین مەلیکی هاوسەری تەمەن 29 ساڵان لە 2 ی مانگی 12 لە میانەی ئاهەنگ و بۆنەیەکی ڕاهێنانی کارمەندانی شارەوانی سان بەرناردینۆ، کە هاوکاری فاروق بوون 14 کەسیان کوشت و 22 کەسی تریان بریندار کرد.

ئەو هێرشە یەکێک بوو لە گەورەترین هێرشی توندڕەوان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پاش هێرشەکانی 11ی سپتەمبەرەوە.

کاربەدەستان ڕایانگەیاند فاروقی کە لە ئەمەریکا لە دایک بوبوو لەگەڵ مەلیک کە پاکستانی بوو و زۆربەی ژیانی لە عەبستانی سعودیە بەسەر بردبوو، لەلایەن توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە هاندرابوون. ئەو دوو هاوسەرەی کە منداڵێکی تەمەن 6 مانگانیان هەبوو لە میانەی هێرشەکەدا و لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیاندا لەگەڵ پۆلیس کوژران.

FBI هێشتا بەردەوامە لەسەر لێکۆڵینەوەکانی کە ئایە هیچ کەسێک یارمەتی ئەو دوانەی دابوو بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە یان نا.

XS
SM
MD
LG