Accessibility links

پـێشمەرگە: لە ناوچەکانى حەشد و سوپاى عێراق بۆشایى ئەمنى هەیە


فەرماندەکانى پـێشمەرگە ئاماژەبەوەدەکەن لە بەشێک لەو ناوچانەى لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراقدایە بۆشایى ئەمنى هەیە ، بۆیە داعش لەو ناوچانەوە دزەدەکەن و هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەپارێزگاکانى دیالە و سەڵاحەدین.

عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى پارێزگاى سەڵاحەدین ى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش بەشێوەى پارتیزانى شەڕ دەکات بۆیە لەناوچەکانى سنورى سوپاى عێراقەوە هاتووچۆ دەکەن و بەریان پێناگیرێت."

پێشتریش چەند جارێک چەکدارەکانى داعش لەسنورى ناحیەى قەرەتەپە و ناوچەى کۆباشى پارێزگاى دیالەوە هێرشیانکردە سەر پێشمەرگە، کەبە وتەى عەقید کاوە ئەحمەدى فەرماندەى پێشمەرگە داعش بۆشایى ئەمنى ژێر دەسەڵاتى سوپا بۆ هێرشکردن دەقۆزێتەوە.

لە بەرانبەردا عەلى حوسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى لە کەرکوک و سەڵاحەدین ، رەتیکردەوە بۆشایى ئەمنى لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حەشد و سوپاى عێراق هەبێت ، وتى"ئەو چەکدارانەى کەدێنە ناوچەکە وەکو قاچاخچى وان و بەنهێنى هاتووچۆ دەکەن، بەڵام ئێمە توانیومانە ناوچەکان بپارێزین."

پێشتریش کاتێک چەکدارەکانى داعش دزەیانکردە نێو کەرکوک، بەرپرسانى پێشمەرگە باسیانلەوەکردبوو کە چەکداران لە سنورى گوندى بەشیرى ژێر دەسەڵاتى حەشدى شەعبیەوە پەڕیونەتەوە بەرەو کەرکوک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00

XS
SM
MD
LG