Accessibility links

نەدیم شحادی: پێدەچێت هەمان سیناریۆی هێشتنەوەی ڕژێمی عێراق1991- 2003 لە سوریا دووبارە ببێتەوە

  • Balen Salih

نەدیم شحادی

نەدیم شحادی

شەڕەکان و جموجۆڵە لەشکرییەکان لە سوریادا کاریگەری خۆیان هەیە لەسەر بەرەنجامە سیاسییەکان.

سەرۆکی نێوەندی (فارس) بۆ توێژینەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵیت ئێستا ڕژێمی سوریا لە شەڕەکانی شاری حەڵەب باڵادەستە و ئەم شارە گرنگەش لەسەر لێواری کەوتنە و ئەمەش شکستێکی گەورە دەبێت بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا.

نەدیم شحادی دەڵێت کاریگەری سیاسیانەی ئەم جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕە لەشکریانە لە سوریادا هەر تەنها لەسەر شاری حەڵەب نابێت بەڵکو لەسەر ناوچەکەش دەبێت وەک چۆن هێشتاش کاریگەری شکستەکانی ساڵی 1967 و ساڵی 1948 یش (وەک ئاماژەیەک بە شەڕی دژی ئیسرائیل) لە هزری خەڵکی ناوچەکەدا ماونەتەوە.

دیمەنێک لە شاری حەڵەبەوە

دیمەنێک لە شاری حەڵەبەوە

بەڕێز شحادی دەڵێت لەوبڕوایەدایە ئۆپزسیۆنی سوریا، ڕژێمی سوریا و داعش وەک یەک دەبینێت لەم شەڕەدا کە یەک بەرەنجامی ئەوی تریانە و دەشڵێت ئەوە کارێکی نەگونجاوە کە داعش و ڕژێمی سوریا لێک جیابکرێنەوە لەسەر ئەو بنچینەیەی وەک دەڵێت "پێویستە ئەو ناوچەیەی جیهان بە بێ دووانەی داعش و ئەم حکومەتەی ئێستای سوریا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە نازانرێت لەم قۆناغە بە دواوە ئاڕاستەکان چۆن دەبن و بە کام کەرخەدا دەڕۆن."

سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە قەیرانی سوریادا ، نەدیم شحادی دەڵێت ئەمریکا لە ڕووی سیاسییەوە وەک تەماشاکەرێکە لە ڕووداوەکاندا بەتایبەتی کاتێک دەبینێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا خەڵکی سیڤیل بۆردومان دەکەن، هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامیش دەستەوسان وەستاون و هەڵوێستێکی ئەوتۆیان نییە و دەشڵیت ئێستا وەها سەیری ئەمریکا دەکرێت کە هاوپەیمانێکە ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ نەدیم شحادی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG