Accessibility links

چارەنوسی پەیوەندییەکانی ئەمەریکاو کوبا پاش مەرگی فیدڵ کاسترۆ


شتێک هەیە کە نەبینراوبووە لە زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەرەوە. لە مانگی 7 ی 2015 دا کە ئاڵای ئەمریکا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هاڤانا بەرزکرایەوە، ئاماژەیەک بوو بۆ کۆتایهێنان بەو لێکدورکەوتنەوەیەی نێوان هەردوو وڵاتەکە.

چەند مانگێک دواتر، یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا پێی خستە سەر خاکی کوبا کە لەسەروەختی شۆڕشەوە تا ئەوکاتەی ڤیدڵ کاسترۆ لەساڵی 1959 دەسەڵاتی گرتەبووە دەست رووداوێکی لەو جۆرە روینەدابوو.

باڕاک ئۆباما گوتی "من هاتومەتە ئێرە بۆ ئەوەی پاشماوەی جەنگی سارد لە ئەمریکا بنێژم، من هاتووم بۆ ئێرە دەستی هاوڕێیەتی بۆ خەڵکی کوبا درێژبکەم".

سەرۆکی ئەمریکا باڕاک ئۆباما گوتیشی کە من دەزانم کە هێشتا ئەو جیاوازیانە هەن لەنێوان حکومەتی کوبا و ئەمریکادا... بەتایبەتی لەڕووی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە، بەڵام باشترین رێگە بۆئەوەی ئەم جیاوازیانە چارەسەربکەین دانوستانە.

بەو جۆرە سوککردنی سزای سەپێنراو لەسەر کوبا بە ئامانجی خولقاندنی دەرفەرەتی زیاتری ئابوری دەستیپێکرد. شارەزایان لەو باوەڕەدان کە گرنگە پەرەپێدان بە دورگەکە وەک ئەوەی کە هێشتا فیدڵ کاسترۆ لە ژیاندا مابێت. بەڵام ئەوان دانیان بەوەدا نا هێشتا کۆمەڵێک کار ماوە دەبێت تەواو بکرێت.

بڕاین فۆنەسکا لە زانکۆی نێونەتەوەیی فلۆریداوە بە سکایپ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دواو وتی "من لەو باوەڕەدا نیم مردن خۆیبۆخۆی ببێتە هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری قوڵ لە رووی گەشەی سیاسییەوە لە کوبا".

رەخنەگران لەو باوەڕدان کە پێویستبوو بەڵێنێک هەبوایە لەلایەن کوباوە بۆ برەودان بە ریکۆردی مافەکانی مرۆڤ بەر لەهەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بێتە ئاراوە، سەرۆکی هەڵبژێردراو داناڵد تڕامپ لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیدا کە پێچەوانەی داخوازییەکانی ئۆباما بوەستێتەوە سەبارەت بە کوبا مەگەر رژێمەکەی کاسترۆ داواکارییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێبەجێبکات.

"ئەو داواکارییانە ئازادی ئاینی و سیاسی بۆ هاوڵاتیانی کوبا دەگرێتەوە، هەروەها ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکانیش دەگرێتەوە".

چاودێرانی کوبا زۆر پێشبینی گۆڕانکاری لە دورگەکەدا ناکەن لەئاکامی مردنی ڤیدڵ کاسترۆدا. خاتوونی کۆنگرێس بۆ فلۆریدا کە کوباییەکی ئەمریکاییە بە ناوی ئیلینا رۆز لێنتین یەکێک بوو لەوانە.

"ڤیدڵ کاسترۆ ماوەی چەندین ساڵە لەناو جەماوەردا نەبینراوە، گواستنەوە بۆ رائوڵ کاسترۆ ماوەیەک لەوەوبەر روویداوە؛ کەواتە لەڕاستیدا ئێستاکە گۆڕانکارییەکە لەکوبا دەبێت، کە ئێستاکە کاسترۆ گیانی لەدەستداوە. کەواتە بە لایکەمەوە تەنها فشارە دەروونییەکە پێوستبووە هەڵبگیرێت"

ئەوانی دیکە وەک فۆنسێکا لە زانکۆی نێودەوڵەتی فلۆریداوە هیوای زیاترەو دەڵێت "ئایا مەرگی فیدڵ کاسترۆ خێرایی ئەو گۆڕانکاریانە کە بەسەر کوبادا دێت چڕتروو زیاتر دەکات؟ کە ئەمە رێی تێدەچێت لەبەرئەوەی شتێک کە مەرگی فیدڵ کاسترۆ کەشوهەوایەکی سیاسی دێتەگۆڕێ، بە لایکەمەوە لە کوبا، بۆ سیاسەتمەنداران کە ڕەنگە دورگەکە بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا ببەن".

لەدرێژەی دوو ساڵی رابردوودا سیاسەتی ولایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوبا گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو، لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێدا و مردنی فیدڵ کاسترۆدا وا پێدەچەێت کە جارێکی دیکە گۆڕانی بەسەردا بێتەوە.


XS
SM
MD
LG