Accessibility links

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ: بیرکه‌وتنه‌ی سه‌گ له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌

  • Wrya Kalle

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ بیرکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌گ و کارکردنی مێشکی زۆر چالاکتره‌ له‌وه‌ی پێشتر زانیاری له‌سه‌ری هه‌بووه‌.

وه‌ک له‌ گۆڤاری زانستی باێۆلۆجی سه‌رده‌مدا هاتوه‌ توێژه‌ره‌وان له‌ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ و زانستی ڕه‌وشت له‌ بۆدابست له‌ هەنگاریا MTA-ELTE Comparative Ethology Research Group ده‌ڵێن سه‌گ ده‌توانێت ڕابردوو و ڕووداه‌کانی بیرکه‌وێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌و کاته‌ی ڕوویداوه‌ گرنگی ئه‌وتۆی نه‌بووبێت.

به‌رپرسی توێژینه‌وه‌که‌ کلۆدیا فووگازا ده‌ڵێت "ده‌توانرێت ئاکامی توێژینه‌وه‌که‌مان وه‌ک هه‌نگاوی داهاتووبێت بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌ستی نێوان گیانداران و مرۆڤ".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "سه‌گ جۆرێکه‌ له‌ نێوان جۆره‌ که‌مه‌کانی مرۆڤ به‌ زیره‌ک دایانده‌نێت، به‌ڵام سه‌رسام بووین کاتێک توێژینه‌وه‌که‌ ده‌رده‌خات سه‌گ توانای ئاستی به‌رزی مێشکی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤ په‌یوه‌ندیه‌کی په‌ره‌سه‌ندنی دوریان هه‌یه‌".

کلۆدیا ده‌شڵێت "تاقیکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بیرکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌گ کارێکی سه‌خته‌، ئه‌وان توانای قسه‌کردنیان نیه‌". به‌ڵام توێژه‌ره‌وان ڕێگایه‌کیان به‌کارهێناوه‌ به‌ ناوی "ئه‌وه‌بکه‌ که‌من ده‌یکه‌م" واته‌ مرۆڤ کارێک ئه‌نجامده‌دات وه‌ک بازدان و دواتر له‌سه‌گه‌که‌ داوابکرێت هه‌مان کاربکات و پێی‌بوترێت "تۆش بیکه‌".

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین ده‌کرێت تاقیکردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ له‌سه‌ر گیانداری‌دیکه‌ بکرێت، به‌ڵام سه‌گیان هه‌ڵبژارد به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنیان تایبه‌ته‌ و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژین.

فه‌یسبووک توانای لێکۆڵینه‌وه‌ چاودێری ده‌دات به‌ ده‌سه‌ڵاتی چین بۆ دووباره‌ به‌کارهێنانی ئه‌و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌و ووڵاته‌.

رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاویکرده‌وه‌ کۆمپانیای فه‌یسبووک په‌ره‌ی به‌ڕێگای چاودێری داوه‌ له‌وانیه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانێت چین ڕازیبکات گه‌وره‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ جیهاندا له‌و وڵاته‌ ئابوریه‌ گه‌وره‌یدا بکه‌وێته‌وه‌ گه‌ڕ که‌ بۆ ماوه‌ی 7 ساڵه‌ سزای ڕاوه‌ستانی دراوه‌.

مارک زوگیربێرگ سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری فه‌یسبووک به‌ڕۆژنامه‌که‌ی ڕاگه‌یاندوه‌، "فه‌یسبووک پرۆگرامێکی داناوه‌ ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی که‌سانی ناوچه‌ی جوگرافی سنووردار ده‌کات".

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چین بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ له‌مانگی 3ی ڕابردوودا زۆگیربێگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕیکلامی چیندا لێۆ ێۆن کۆبۆته‌وه‌، ئۆمێدی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بواری ئاڵوگۆرینه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌یه‌کتری له‌گه‌ڵ چیندا پاشتر کرێت و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی باشتربێت .

چین که‌ گه‌وره‌ترین دانیشتوانی له‌جیهاندا هه‌یه‌ وئینته‌رنێت به‌کاردێنن، له‌وه‌تای ساڵی 2009 له‌ئاکامی پشێوی شاری ئۆرۆمیچی که‌ بوه‌ هۆی کووژرانی 140 که‌س ئه‌م تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ڕاگرت.

له‌ ئۆسترالیا و له‌شاری مێڵبۆرن به‌هۆی ڕووداوێکی ده‌گمه‌نه‌وه‌ ناسراو به‌ هه‌ناسه‌ته‌نگی باوبۆران Thunderstorm Asthma 4 که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌شێۆسێتد پرێس ڕایگه‌یاندا له‌هه‌مانکاتدا سه‌دان که‌س به‌هۆی تووشبوون به‌هه‌ناسه‌ته‌نگیه‌وه ڕوویانکرده‌ نه‌خۆشخانه‌ و ژماره‌ی داواکاریه‌کان بۆ ئه‌مبوڵانس به‌و هۆکاره‌وه‌ گه‌شتوه‌ته‌ 1870 داوا.‌

ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو باوبۆرانێک به‌ناوچه‌ی مڵبۆرندا تێده‌په‌ڕێت و باران ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌ی گژوگیا و ڕووه‌ک به‌شاره‌که‌دا، دانیشتوانی تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بن.

شاره‌زایان ده‌ڵێن بارانی به‌هێزو به‌خوور له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی وردیله‌ی هه‌ڵاله‌ له‌هه‌وادا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG