Accessibility links

لەشکری ئیسرائیل 4 چەکداری داعش لە ناو سوریا دەکوژێت


لەشکری ئیسرائیلی ڕادەگەیەنێت فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی ڕۆژی یەکشەممە هێرشی کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە چەکو تەقەمەنی لە ناو سوریا، چوار چەکداری سەر بە داعشی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوشتووە پاش ئەوەی تەقەیان لە پاسەوانانی بەشی ئیسرائیلی بەرزاییەکانی گۆلان کردبوو.

هەتا ئێستا بە شێوەیەکی گشتی شەڕی ناوخۆی سوریا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە بەسەر ئیسرائیلەوە، تەنها جاوبار نەبێت ڕووداوی بچووک ڕوودەدات و ئیسرائیلیش لەکاتی خۆیدا وەڵامی ئەو شتانەی داوەتەوە. بەڵام ڕووداوەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە باشوری بەرزاییەکانی گۆلان، ڕووداوێکی دەگمەن بوو کە داعش سەربازەکانی ئیسرائیلی کردبوو بە ئامانج.

کۆلۆنێل پیتەر لێرنەر دەڵێت پاسەوانانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە کەوتنە بەر هێرشی چەکی ئۆتۆماتیک و هاوەن. ئەوانیش تەقەیان بە ئاراستەی سوریا کردەوە بەر لەوەی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی هێرشەکە بەکاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلە. دەڵێت هەمو سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گومان باری داعش بوون کە ئەو ناوچەیەیان کۆنترۆڵ کردووە. هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی لەو هێرشەدا بریندار نەبوون.

ئیسرایل بەرزاییەکانی گۆلانی لە شەری ساڵی 1967 ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە سوریا گرت و لەو کاتەوە ئەو دوو وڵاتە هەر ناکۆکیان لە نێواندا هەیە.



XS
SM
MD
LG