Accessibility links

بەرپرسی هێڵی شەمەندەفەری ئێران دەستلەکار دەکێشێتەوە


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران ڕادەگەیەنێت سەرۆکی هێڵی شەمەندەفەری وڵاتەکە دەستیلەکار کێشاوەتەوە بەهۆی ئەو ڕووداوی شەمەندەفەرەی کە لە باکوری وڵاتەکە ڕوویداو 45 سەرنشینی تێدا کوژران.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ئاژانسەکە دەڵێت موحسن پور سەید ئاغایی نامەی دەستلەکار کێشانەوەکەی ڕۆی یەکشەممە پێشکەش کردوە و لەلایەن وەزیری گواستنەوە عەباس ئاخوندییەوە پەسەند کراوە.

ئاژانسی IRNA لە زاری ئاغاییەوە دەڵێت کە ئەو ڕووداوە بەهۆی بڕیارێکی هەڵە ڕوویداوە.

ڕۆژی شەمە کاربەدەستانی ئێران سێ کارمەندی کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری وڵاتەکەیان دەستگیر کرد بەهۆی ئەو ڕووداوە.

ڕووداوەکە لە ڕۆژی هەینی ڕویدا لە کاتێدا شەمەندەفەرێکی خۆی دا بە شەمەندەفەرێکی تردا کە لە وێستگەکە ڕاوەستابوو. ژمارەیەک لە قوربانییەکان زۆر بە خراپی سوتابوون و تەرمەکانیان بە ڕێگای پشکنینی DNA ناسرایەوە.

XS
SM
MD
LG