Accessibility links

ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ داوا دەکات پۆلیس زیاتر مزگەوتەکان بپارێزێت پاش ئەوەی چەند مزگەوتێک لە کالیفۆرنیا نامەی هەڕەشەیان بۆ چووە کە تیایدا ستایشی سەرۆکی هەڵبژێرداو دانۆڵد ترامپ کراوەو هەڕەشەی جینۆسایدی موسوڵمانەکانی تێدا کراوە.

ئەنجومەنی پەیوەندی ئیسلامی ئەمەریکا ناسراو بە CAIR، دەڵێت هەمان نامە کە دەستنوسەو کۆپی کراوە لە هەفتەی ڕابوردوو بۆ سێ مزگەوت لە سێ شاری جیاوازی کالیفۆرنیا ناردراوە.

ئەو نامەیەی کە تیایدا نوسراوە " بۆ منداڵەکانی سانتا" و بە ناوی " ئەمەریکاییەکان بۆ ڕێگایەکی باشتر" مۆر کراوە، ڕۆژی چوارشەممە گەیشتووە بە مزگەوتەکانی لۆس ئانجلس و پێنجشەممەش گەیشتووە بەوەی سان هۆزەی.

لە نامەکەدا نوسراوە " سەرۆکێکی نوێی پۆلیس لە ناوچەکەیە..... ئەوەیش سەرۆک دانۆڵد ترامپە. ئەو ئەمەریکا پاک دەکاتەوە جارێکی تر ئەدرەوشێتەوە. و ئەوە لە ئێوەی موسوڵمانەوە دەستپێدەکات.. ئەو کارە بە ئێوەی موسوڵمان دەکات کە هیتلەر بە جولەکەی کرد."

حیسام ئەیلوش بەڕێوەبەری نێوەندی CAIR لە لۆس ئانجلس ڕایگەیاند کە خەڵکی لە مزگەوتەکانی ئەو ناوچەیە بەو نامەیە بێزار بوون و گوتی ئەمە کاردانەوەی ئەو ڕق و کینەیەیە کە هەڵمەتەکەی ترامپ هانیان دا، و دەربڕینی ئەو ڕقەیە کە لەناو ئەو کەسانەدا هەیە کە خۆیان بە پشتیوانی ترامپ دەزانن.

ئەیلوش دەشڵێت " من ناڵێم ترامپ خەڵکی ڕەگەزپەرستی بەرهەمهێناوە بەڵام ئەو شتەکەی ئاسایی کردەوە. ڕەنگە بڵێت ئەو بەرپرسیار نییە، و من ڕێزم بۆ ئەوە هەیە. من بیری سەرۆکی دەخەمەوە کە ئەو بەرپرسیارێتییەکی هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە وەکو سەرۆکی هەمو ئەمەریکاییەکان کار بکات."

گوتەبێژی پۆلیسی سان هۆزێ ئینریکێ گارسیا دەڵێت پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە کردن و وەکو ڕووداوێکی هاندانی ڕقو کینە لە بابەتەکە دەڕوانێت.

ڕاوبۆچوونه‌کان نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG