Accessibility links

پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە دیاربەکر دەستگیر دەکرێت


ڕۆژنامەوانی سەربەخۆو پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا هەتیچە کەمەر ناسراو بە خەجیجان فەرقین لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە دیاربەکر دەستگیر کراوە.

زانیارییەکان لەسەر دەستگیر کردنەکەی ڕۆژی شەممە لەلایەن هاوڕێیەکی بڵاو کرایەوە، کە گوتویەتی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نادیارە. بنەماڵەکەشی دەڵێن بەهۆی یاسای باری نائاسایی لە ناوچەکەدا تەنانەت پارێزەرەکەشی ناتوانێت بۆ پێنج ڕۆژ پەیوەندی پێوە بکات.

لە پاش کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا لە مانگی 7 بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵاتەکە دەیان ڕۆژنامەوان لە تورکیا کراون.

هەر لە ڕۆژی شەممە بی بی سی ڕایگەیاند ڕۆژنامەوانێک کە کار کار بۆ بەشی تورکی ئەوان دەکات لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەستگیر کراوە. بی بی سی لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە هەتیچە کەمەر لە کاتێکدا دەستگیر کراوە کە ڕاپۆرتی لەسەر کارەساتی کانێکی قەڵوز دەکرد لە ناوچەی سیرتی زۆرینە کورد.

مانگی ڕابوردوو چەند هەزار کەس لە شاری دیاربەکر خۆپیشاندانیان ساز دا دوابەدوای دەرکردن و دەستگیر کردنی هاوشارەوانەکانی شارەکە گوڵتان کیشنەک و فیرات ئانلی بە تاوانی تیرۆرسم. دیاربەکر گەورەترین شاری کوردەکانە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و نێوەندی بزوتنەوەی سەر بە کوردەکانە.

XS
SM
MD
LG