Accessibility links

بەرنامەی باجی ترامپ مانای بەرز بوونەوەی باجە بۆ هەندێک لە خێزانە داهات مامناوەندەکان


پێشنیازی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ بە شێوەیەکی گشتی باجی زۆربەی خێزانە ئەمەریکایەکانی کە داهاتیان مامناوەندییە کەم دەکاتەوە. بەڵام بۆ نزیکەی 8 ملیۆن خێزان لە ناویاندا زۆربەیان تەنها سەرپەرشتن ئەو بڕیارە بە پێچەوانە دەبێت. ئەوان دەبێت باجی زیاتر بدەن.

شارەزای بواری باج ی نیوەندێکی ناحزبی دەڵێت زۆربەی خێزانەکانی کە لە سێ منداڵ یان زیاتریشان هەیە دەبێت باجی زیاتر بدەن. ئەمەش لە کاتێکدایە خێزانە داهات مامناوەندییەکان لەسەدا 2 ی باجیان کەم دەبێتەوە.

لە مانگی ڕابوردوو کاتێک هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی ئەمەریکاییەکانی دەدا ترامپ گوتی زۆرترین باجی خێزانە داهات مام ناوەندییەکان کەم دەکرێتەوە.

پێشنیازەکانی تری گۆڕانکاری لە باجدا لە بەرژەوەندی ئەو ئەمەریکاییانە دەبێت کە داهاتیان کەمە، بەڵام ئەوەندە نابێت کە بالانسی گۆڕانکارییەکە بکات.

لیلی باچلدەر لە نێوەندی ڕێبازی باج و بەڕێوەبەری پێشوی ئەنجومەنی نیشتمانی ئابوری سەرۆک باراک ئۆباما، دەڵێت زۆر بە زەحمەت 7.9 ملیۆن خێزانی منانڵدار بە پێی ئەم پێشنیازە باجی زیتر دەدەن. لەوانەشدا 5.8 ملیۆنی ئەو دایک یان باوکانە دەبن کە بەتەنها منداڵەکانیان بەخێو دەکەن.

شارەزایانی تر لە ناویاندا ئابوری ناسان لە بونیادی باجی کۆنەپارێز و ئینستتوتی ئینتەرپرایسی ئەمەریکا لەگەڵ بۆچوونەکانی باچیلدەر کۆکن.

شارەزایان دەڵێن لە ئێستادا سەرپەرشتی منداڵ کە داهاتەکەی 75 هەزار دۆلار بێت لە ساڵێکدا و دوو منداڵی هەبێت دەتوانێت باجی 9 هەزار و 300 دۆلار لە داهاتی نەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سێ جۆری تری بەخشینی تێدایە. ئەم هەنگاوانەش دەبێت بە هۆی باجی 21 هەزار بۆ 53 هەزار لە داهاتەکەی بدات. بە پێی پلانەکەی ترامپ ئەو کەمکردنەوەیە دەبێتە 15 هەزار دۆلار بەڵام بەهۆی گۆڕانکارییەکان خاڵکانی تر نایگرێتەوە، جا بەهۆی ئەوە دەبێت باجی 60 هەزار دۆلاری داهاتەکەی بدات.

.

XS
SM
MD
LG