Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب پێشڕەوی دەکەن 


هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژی شەممە دەستیانگرت بەسەر بەشێکی زۆری ناوچەیەکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی حەلەبی ژێر دەستی سەرهەڵداوان بەڵام شەڕو پێکدادان بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکە بەردەوامە.

هێزەکانی حکومەت لە ڕێگای هیزی زەمینی و هێرشە ئاسمانییەکانەوە بەرەو کەناری ڕۆژهەڵاتی حەلەب پێشڕەوییان کردووە سەرهەڵداوانیش دەڵێن ئەم هەنگاوە خەریکە ناوچەی گرنگی کەنار شار دەکاتە دوو بەشەوە.

شاری حەلەب کە پێش ئەو شەڕە ناوخۆییەی سوریا کە سەدان هەزار کەسی تێدا کوژراوە، گەورەترین شاری سوریا بوو، لە ئێستادا دابەش بووە. هێزەکانی سەر بە حکومەت ڕۆژئاوای شارەکەیان لەدەستدایە و هێزەکانی سەرهەڵداوانیش ڕۆژهەڵات، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن بەلایەنی کەم 250 هەزار کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداواندا گەمارۆ دراون.

سەرچاوەیەکی لەشکری سوریا و ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێن هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی نزیکەی لە سەدا 80 ی ناوچەی حەنانۆیان کۆنترۆڵ کردووە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کەناری ڕۆژهەلاتی شارەکەکە.

XS
SM
MD
LG