Accessibility links

ئێران خواستی دامەزراندنی بنکەی دەریایی لە سوریا و یەمەن هەیە


ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران ڕادەگەیەنێت سەرۆکی ستونە لەشکرییەکانی ئێران گوتویەتی ئێران هەوڵ دەدات بنکەی دەریایی لە سوریا و یەمەن دابمەزرێنێت.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی شەممەی ئاژانسی تەسنیم لە زاری ژەنەڕاڵ محەمەد حوسەین باقرییەوە دەڵێت " ڕەنگە لە ساتێکدا پێویستمان بەوە بێت بنکەمان لە کەنارەکانی یەمەن و سوریاشدا هەبێت."

ناوبراو گوتشیەتی " هەبوونی بنکەی دەریایی لە ناوچەیەکی دووردەستدا لە هێزی ناوکی کەمتر نییە. ئەمە دە جار لەوە گرنگترەو ورە دەڕوخێنێت."

ژەنەڕاڵ باقری گوتیشی دانانی پلاتفۆرمی دەریایی لەو کەنارانەی ئەو وڵاتانە سەرەتا پێویستی بە ژیرخانێکە لەوێ.

ئێران لە ئێستادا هاوکاری سەرهەڵداوە شیعەکان دەکات لە یەمەن و لە سوریاش پشتیوانی لە حکومەتی سوریا دەکات لە شەڕی دژ بە گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG