Accessibility links

بە زۆرینەی دەنگی ئەندام پەرلەمان ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق پرۆژە بڕیارێکی مشتومڕ لەسەری پەسەند کرد بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی لە هێزێکی خۆبەخشەوە بکرێت بە هێزێکی نیشتمانی.

208 ئەندام پەرلەمان لە کۆی 327 ئەندامدا پشتیوانیان لەو یاسایە کرد.

پەسەند کردنی ئەم ئەم پڕۆژەیەی کە لەمێژە مشومڕی لەسەرە لە کاتێکدایە کە زۆربەی لایەنە سوننەکان لە پەرلەمانی عێراقدا ئەو دەنگدانەیان بایکۆت کرد و دەڵێن ئەمە بەڵگەیە بۆ دیکتاتۆریەتی شیعەی زۆرینەی وڵاتەکە.

ئوسامە جونەیفی یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی عێراق و سەرکردەیەکی دیاری سوننەکان دەڵێت زۆرینە مافی ئەوەی نییە بڕیار لەسەر چارەنوسی هەموان بدات.

ئەحمەد ئەلمەساری ئەندام پەرلەمانێکی سوننە ڕایگەیاند ئەو یاسایە گومانەکان لەسەر بەشداری هەمو کۆمەڵگاکانی عێراق لە پرۆسەی سیاسیدا زیاد دەکات گوتیشی " ئەو یاسایە بونیادنانەوەی وڵات لەناو دەبات" و دەشڵێت ئەمە مەترسیش بۆ سەر لەشکر و پۆلیسی وڵاتەکە زیاد دەکات.

ئەم یاسایەی کە لەلایەن گەورەترین بلۆکی پەرلەمانەوە هاتە ئاراوە وا دەکات کە ئەو هێزە لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی کار بکات و چەکدارەکان موچەیان هەبێت و وەکو پۆلیس و لەشکر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک وەزیری عێرق حەدەر ئەلعەبادی پێشوازی لە یاساکە کرد و گوتی " حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی و هەمو عێراقیەکان دەکات و بەرگری لە هەمو عێراقییەک دەکات".

XS
SM
MD
LG