Accessibility links

كاردانه‌وه‌ی جیاواز لە شاری سلێمانی هه‌ن‌ له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەهاش كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ناو هاوڵاتیاندا كه‌سانێك هه‌ن هیوایان به‌ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌ تەنانەت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشی نه‌بێت. له‌ ناو شه‌قامی هه‌رێمی كوردستاندا گه‌نجان باس له‌ بێهیوایی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.

شاره‌زایان و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش باس له‌ هۆكارەکانی ئەم بێهیواییەیخه‌ڵك دەکەن له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كۆبونه‌وه‌ و به‌یاننامه‌كانی لایەنەکان. له‌نێوان بێهیوایی و هەبوونی هیواشدا لە شه‌قامی كوردیدا ڕای جیاوازیش هه‌یه‌ لەو ڕوانگەیەوەی خەڵک داواكاریی تری هه‌ن‌.

هه‌فته‌ی ڕابردوو مه‌سعود بارزانی له‌ پەیامێکدا داوای له‌ لایه‌نه‌كان كرد كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئئستای هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و دواتر هه‌ریه‌ك له‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشگیری خۆیان بۆ داواكارییه‌كه‌ی بارزانی خسته‌ڕوو و داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یان له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی ژیار موحەمەد، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

XS
SM
MD
LG