Accessibility links

ئەنوەر قادر موستەفا: بارزانی هەر قەوانە کۆنەکەی جارانی لێدایەوە

  • Jani Diylan

Anwar Qadir

Anwar Qadir

پەیامەکەی دوێنی مەسعود بارزانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی

سەرۆکێکی نوێ و حکومەتێکی نوێ و کەسێکیش کە جێگای بگرێتەوە، گەرچی چەند خاڵێکی پۆزەتیڤانەی تێدایە بەڵام لە هەمان کات خاڵانێکی تریش هەن کە جێ پرسیار و مشت و مڕ کردن لەسەریاندایە.

ئاخۆ بارزانی لەم پەیامەیدا تا چەند بێ ریا، راستگۆ و لە دڵەوە بوە؟

ئەم پەیامە چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ پەیامەکانی پێشووتریدا؟

چ بو هانی بارزانی دا بریارێکی لەو جۆرە وەربگرێت

ئەنوەر قادر موستەفا ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی کە راستی بێ لە پەیامەکەیدا شتێکی تازەی تێدا نەبوو، هەر قەوانە کۆنەکەی جارانی لێدایەوە، پێیم وایە ئەو جاری بە ناوی سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێم هەر بۆێ نییە قسە بکا، ئەو پۆستە شەرعیەتی نەماوە، بۆێ نییە بانگەوازی ئەوەی بکات بڵێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە، سەرۆکایەتیەکی تازە هەڵبژێردنەوە وە حکومەتێکی نوێ درووست بکرێت وە کاندیدکردنی کەسێکی تر بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، ئەو شرعیەتی نەماوە وە ئەوەی شرعیەتی ماوە تەنها پەرلەمانە بە پێی یاسا، کە نوێنەری خەڵکی کوردستانە".

کاک ئەنوەر هەر وەها دەڵێت" بەڵێ گومان لەودا نییە پلانێک لە پشتی ئەم پەیامەدا هەبێت، ئێمە دیتمان چەند جار پەیامی لەو جۆرە دەردەکرێ وە تەنها بۆ ئەوەیە ئەو پۆستەی کە بە نا شەرعی دەستی بەسەردا گرتووە لە سەری بمێنێتەوە، ئەوە جۆرێکە لە سیناریۆ کە هەر کاتێک نارەزایەتیەکان دەگاتە لوتکە، هەر لە مێژەوە هەتا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جیاتی ئەوەی بە دەم داخوازیەکانی خەڵکەوە بێن، بە چەندین شێواز روبەرووی خەڵک دەبنەوە، یان بە هێز پەلاماری خەڵک دەدەن، یان بە قسەی نارەوا و هەڕەشە کردن کە ئەوە رەوشتی هەموو دیکتاتۆرێکە".

کاک ئەنوەر دەشڵێت" ئەگەر ئەوان راست دەکەن دەبوایە ئەو کاتەی کە ماوەکەی بەسەر چوو و شەرعیەتیان نەما پۆستەکەیان بەجێ هێشتبا نە وەکو پەرلەمانیان پەک خستبا و چەندین قەیرانی دارایی و قەیرانی سیاسیان لە هەرێم درووست کردووە".

XS
SM
MD
LG