Accessibility links

مێزگرد: ئایا قەیرانەکانی هەرێم چارەسەر دەکرێن؟!


مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نوێترین پەیامیدا کە لە ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمدا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت ژمارەیەک لە کەسایەتیە سیاسی و ئەکادیمییەکان لەوبڕوایەدان پێویستە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێی بارزانی خۆیەوە چارەسەر بکرێن.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

"وەك هەر هاووڵاتییەكی كوردستان حەز دەكەم قەیران و كێشەكان نەمێنن و كۆتاییان پێ بێت بەڵام هۆكاری گرفت و كێشەكان زۆرن. بەشێكیان دەرەكین و پەیوەستن بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق و ناوچەكە بە گشتی، وەكو پەلاماردانی تیرۆریستان و شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت، بڕینی بودجەی هەرێم و ئەو دۆخە نائاساییەی لە ئەنجامی میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە هاتووەتە كایەوە. بەشێكی تری گرفتەكانیش ناوخۆیین و دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم." بارزانی لە پەیامەکەیدا وەهای نوسیوە.

میوانەکانی مێزگرد:
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان
دکتۆر کەنعان حەمەغەریب،پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان

بارزانی لە پەیامەکەیدا داوای گۆڕانکاری لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمدا دەکات، " لەبارەی چارەسەری قەیرانی هەرێم ڕای خۆم لەمبارەیەوە ڕاگەیاندووە. ئێستایش دووپاتی دەكەمەوە، چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەمشێوەیە دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆ و پارلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پارلەمان هەڵبژێردرێت. چونكە بۆ هەموو لایەك ڕوونە، ناكرێ ئەوانەی بوونەتە سەرچاوەی قەیران دووبارە سەرۆكایەتیی پارلەمان بگرنە دەست. هەروەها حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێكبكەون حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێت و بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و، منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم."

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەم پەیامەی بارزانی کراوە بە تایبەتیش کە چەند ڕۆژێک پێشتر لە باشیک پەیامێکی تری نارد و تیایدا وتی "ئەگەر شتێک دەنوسن، هەڵدەپەڕن، جنێو دەدەن، هەرچییەک دەکەن بۆ خۆتان بیکەن، لە ڕاستیدا نە گوێمان لێتانە و نە هیچ حسابێکیشتان بۆ دەکەین."

جا ئێستا یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا پەیامەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بارزانی بۆ هێورکردنەوەی ناڕەزاییەکانی پاش پەیامەکەی باشیکیەتی؟

لەم پەیامە نوێیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە پۆستەکەی بەشێکی بەرچاوی قەیرانەکانی هەرێمە، پەرلەمانی هەرێم (سەرۆکایەتی پەرلەمان) بە یەکێک لە سەرچاوەکانی کێشەکانی هەرێم دادەنێت و هەروەهاش گوێڕایەڵ نەبوونی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە داواکانیەوە بۆ کۆبوونەوە و دانوستاندن بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێم.

ئایا ئەم پەیامەی مەسعود بارزانی دەکرێت وەک دەروازەیەک بۆ چارەسەر لێی بڕوانرێت؟

ئایا ئەم پەیامە چ پەیوەندییەکی بە پەیامەکەی بارزانیەوە هەیە لە باشیک؟

ئایا چارەسەر لەوەدایە بگوترێت سلێمانی لەژێر ئیرهابی فیکریدایە؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:21 0:00

XS
SM
MD
LG