Accessibility links

پێدەچێت ئەنگێلا مێرکڵ بۆ خولی داهاتوو خۆی هەڵبژێرێتەوە


بەپێی گوتەی بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کریستیان؛ راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگێلا مێرکڵ وا چاوەڕواندەکرێت هەوڵی چوارەمین خولی سەرۆکی وڵات بدات.

مێرکڵ داوای سازکردنی کۆنفرانسێکی هەواڵی کرد بۆ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ، ئەم ئاماژەیە لەلایەن سیاسەتمەندارانەوە و میدیاوە والێکدەدرێتەوە کە مێرکڵ بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە داوە.

سیاسەتمەندارانی حیزبی دیموکراتی کریستیان پێشتر وتبوویان کە جارێکی دیکە مێرکڵ خۆی کاندید دەکاتەوە.

مێرکڵی 62 ساڵ زۆر لەئاستێکی بەرفراواندا وەک هێزێکی سەقامگیری لەئەوروپا تێڕوانراوە؛ بەتایبەتی لەسەروەختی نائارامیەکەی دوای ریفراندۆمەکە بەریتانیا بۆ بەجێهێشتنی یەکێتی ئەروپا و هەڵبژاردنی داناڵد تڕامپ سەرۆکی داهاتووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

XS
SM
MD
LG