Accessibility links

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە فەرەنسا

  • Smko Aziz

 .

.

دوای ئەوەی سارکۆزی و هاوسەرەکەی دەنگیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دا ، سارکۆزی متمانەیی خۆی راگەیاند و گوتی من لە دۆخێکی هزریی باشدام ، ئێمە یەکەمین هەڵمەتی سەرنج راکێشمان سازداوە کە دیبەیتێکی باشی دیموکراتیانە بووە.

هەندێک لە دەنگدەران نیگەرانی خۆیان لە بارەی مەسەلەی رقو کینە لە کەسانی بیانی دەڕبڕی، هاوکات دەنگدەرانی دیکە نائومێدیان لە گروپی سیاسی و میدیا و رابرسیەکان دەربڕی ئەوەی لە رابردوودا سەلمێندرا هەڵە بوو.

پۆڵ ریکیت دەنگدەرێک لە شاری پاریس گوتی دەرئەنجام رەنگە ئێمە بە دڵنیاییەو لەوەتێبگەین کە دەبێت کەسێک گوێ لە هاوڵاتیان بگرێت. ئەمە یەکەم جارە پارتی پارێزەران لە فەرەنسا هەڵبژاردنی بەرایی بکەن و مەسەلەی پێشبینیەکان لەسەر دەرئەنجامەکان قورس ببێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە پارتی سۆسیالست لە ساڵی 2011 دا یەکەم هەڵبژاردنی بۆ یەکەم جار لە فەرەنسا سازکرد ،ئەوەی تیدا فرانسوا ئولاند سەرکەوتنی تۆمارکرد و ساڵی دوای ئەوە ئاستی ناوداری سەرۆک ئولاند دابەزی ،ئەمەش لە سەروبەندی سستی ئابوری و هێرشەکانی توندڕەوان بۆ سەر فەرەنسا.

XS
SM
MD
LG