Accessibility links

چەک لەدەستی جیهادیەکاندا لە لیبیا


بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی نوێ کە باس لە لێشاوی هێنانی چەک بە ناقانونی بۆ چەندان ساڵ لە ناوچەی ساحل دەکات، ئاستی ئەو بڕە چەکە دزراوە لە جبەخانەی لیبیایی پشتراست دەکاتکە دوای هەرەسهێنانی موعەمەر قەزافی سەری هەڵداو لە ساڵی 2012 وە بووەتە مایەی تاوسەندنی یاخیبوونە ئیسلامیەکان لە باکور و رۆژئاوای ئەفریقا.

بەڵام چەکدارانی جیهادیە ئیسلامیەکان و تەواریقەکان چەکیان لە سەرچاوەی جۆراو جۆرەوە دەست دەکەوێت و سەرچاوەی دیکەیان دۆزیوەتەوە بە هۆی ئەوەی سەرچاوەی چەک لە لیبیاوە کەمبووەتەوە بەشێکی ئەمەش بە هۆی هەوڵەکانی رێگریکردن و هەروەها زیادبوونی ئاستی داواکاری چەک لە نێو خودی لیبیادا ، بە هۆی ئەوەی پێدەچیت شەڕ لە لیبیا روو لە تاوسەندن بکات.

بە گوێرەی راپۆرتە نوێیەکەی لێکۆڵینەوەی پڕچەک کردنی شەڕەکان ئەوەی کە رێکخراوێکی سەربەخۆی بنکە لە لەندەنە کە بەدواداچوون بۆ هێنان و بردنی چەک بە ناقانونی دەکات دەڵێت؛ جیهادیەکان و یاخیبوانی دیکەی ئیسلامی چەکو تەقەمەنیان لە جبەخانەی مالی تاڵانکردووە ، هەروەها لە کۆماری ناوەندی ئەفریکا و لە وڵاتی کودیڤوار.

هاوکات جیهادیە ئیسلامیەکان لە هەرێمی ساحل ئەوانیش چەکی ئۆتۆماتیکیان بەکار هێناوە کە سەرچاوەکانیان سوریا وعێراقە و گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی سەرچاوەی ئەو چەکانەیە کە پێدەچێت ئەو گروپە لە هێزەکانی حکومەتی سوریا و عێراق دەستی بەسەریاندا گرتبێت.

XS
SM
MD
LG