Accessibility links

کوژرانی ژمارەیەک منداڵ لە حەڵەب


سەرچاوە سوریاییەکان دەڵێن لە ئاکامی بۆردومانەکانی سەرهەڵداوان بۆ سەر خوێندنگایەک بەلانی کەم حەوت خوێندکاری منداڵ کوژراون.

لەم هێرشە ڕۆکێتییەی سەرهەڵداواندا بۆسەر گەڕەکی فورقان لەو بەشەی حەڵەب کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادایە دەیان منداڵی تریش بریندارن.

رۆژی شەممە سوزن ڕایس ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بۆ ئاسایسی نیشتمانی ئاگاهی داوە بە حکومەتی سوریا و هەروەهاش بە ڕوسیاییەکان کە بەرپرس دەبن بەرامبەر بۆردومانکردنی ئەو نەخۆشخانانەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی سەرهەڵداواندان.

"وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت دژی ئەو هێرشە تۆقێنەرانەی دەکرێنە سەر نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکان و هەروەهاش بۆسەر کارمەندانی فریاگوزاری. ئەم ڕەفتارانە هیچ پاساوێک هەڵناگرن." وەک سوزن ڕایس دەڵێت.

خانم ڕایس دەشڵێت ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیشی و بە تایبەتیش ڕوسیا بەرپرسیارێتی دەسبەجێییان دەکەوێتە سەر لە هەر ئەنجامێکی نزیک مەودا یان درێژ مەودا لە سوریا و لە دەرەوەی سوریاشدا.

XS
SM
MD
LG