Accessibility links

دکتۆر رێبوار فەتاح: خەڵک چاوەروان بوون بارزانی کێشەکانیان چارەسەر بکات نەک سۆکایەتیان پێی بکات


Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح
Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

ووتارەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەعشیقە لەوانەیە دڵی ئەو کەسانەی کە لەوێدا کۆبونەوە خۆشکردبێت، بەڵام بەوەی لە میدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا دەبینرێت تۆرەییەکی زۆری لێکەوتوەتەوە.

دکتۆر رێبوار فەتاح لێکۆڵەر ، چاودێر و شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" ووتارەکەی بارزانی چەند خاڵێکی وروژاند، یەکێکیان ئەوە بوو، بۆ ئەوەی دڵی ناوخۆ رازی بکات گەرایەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بەڵام عەبادی زوو بەرپەرچی ئەوەی دایەوە و ووتی ئێمە هیچ رێکەوتنێکی تازەمان نییە، بارزانی پێش کرداری موسڵ لەگەڵ ئەمەریکا و عەبادی دا رازی بوو کە بچێتە ژێر فەرمانی عەبادی، خاڵێک تری دژی نا رەزایەتیەکانی ناوچەی گۆڕان و یەکێتیی بوو، وە ئەگەر نەچمە ئەو ئاستەوە سۆکایەتی بەو خەڵکە کرد، کە نارەزایەتیان هەیە و چاوەرێ ئەوە بوون کێشەکانیان چارەسەر بکات نە سۆکایەتیان پێی بکات، دیارە هەموو لەو چوارچێوەدایە گوایە هەموو ئەوە بە هانی گۆڕان ئەنجام دراوە".

دکتۆر رێبوار هەر وەها دەڵێت" بارزانی دیارە تۆڕەبوونێکی زۆری بە دەم و چاویەوە دیار بوو، بەڵام لە تۆڕە بوون زیاتر بوو، ئەتوانم بڵێیم شپرزە بوو، نەیتوانی رستەکانی بە رێک و پێکی بڵێت، دیارە گومانی تێدا نییە ئەو نارەزایەتیەی کە ئیمرۆ لە کوردستاندا هەیە کارێکی گەورەی کردوویەتە سەر، بارزانی هەرچییەک ئەڵێ دەیەوێ پێگەی خۆێ و بنەماڵەکەی کە پێگەیەکی نە یاساییە جێگیرتر بکات".

دکتۆر رێبوار دەشڵێت" هەتا هەتایە ناتوان ئەو ناوچانە وا کۆنترۆڵ بکەن کە ئێستا کردوویانە، گومانی تێدا نییە نارەزایی لە هەولێر و لە ناوچەکانی تری ژێر دەستی پارتی لە سلێمانی زۆر زۆر زیاترە، بەڵام زۆرتر لە ناوەیە، چونکە ئازادیەکی وا لەو ناوچانەدا نییە، بەڵام ئەگەر هەر کەسێک لە مێژووێ ئەو ناوچەیەدا شارزا بێت و کەسێک کەمێک حەکیم بێ و لە سیاسەتداشارەزا بێت ئەزانێ ئەو نارەزایەتیەی کە لە نێوەی زیاتری کوردستاندا چەندین مانگە بەردەوامە ناکرێ لەو ناوچانەدا قەتیس بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG