Accessibility links

مامۆستا ئەمین فەرەج: رێکەوتنە لەشکریەکانی هەرێم نا شەفافن

  • Smko Aziz

دکتۆر ئەمین فەرەج

دکتۆر ئەمین فەرەج

دکتۆر ئەمین فەرەج مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین راوبۆچوونی خۆی دەدات لە سەر چەندان مەسەلەی پەیوەست بە بڕیاری بەشداری کردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و ئەوانەی ئەو بڕیارەیان داوە و دەڵێت ؛بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و دوورخستنەوەی داعش لە هەرێم و وەدەرنانیان لە عێراق بەدڵنیاییەوە گرنگی و بایەخی بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە.

سەبارەت بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئێمە ڕیکەوتنمەمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا هەیە و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەی لە دەوروبەری شاری موسڵ رزگاریان کردوون ناکشێنەوە، کەچی بەغدا هەبوونی هەر رێکەوتنێک لەو بارەیەوە رەتدەکاتە و دەڵیت دەبێت هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە دوای شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بکشێنەوە، لەو بارەیەوە ماموستا ئەمین دەڵێت بڕیارەکانی لەو جۆرە دەدرێن لە دەستی چەند کەسێکی دیاری کروادا چڕبوونەتەوە و رێکەوتنە لەشکریەکانی هەرێم ناشەفافن و تەنها پارتێک کە ئەوەیش پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە نێویشیاندا بە تایبەت چەند بەرپرسێكی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری ئەو رێکەوتنانەن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر ئەمین فەرەج مامۆستای زانستە سیاسیەکان ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG