Accessibility links

عەبدوڵا نوری: ئەرکی پەرلەمانتاران ئەوەیە برۆن لە هەولێر فیشار درووست بکەن نەک لە جادەکانی سلێمانیدا خەریکی ووتار خوێندنەوە بن


Abdulla Mala Nuri
Abdulla Mala Nuri

خۆپێشاندانەکانی سلێمانی، هەڵبجە و کەلار و ناوچەکانی تر هەر وا بەردەوامە، بەڵام رەخنە هەیە کە لەوانەیە نە لە هەولێر دەنگ بداتەوە وە نە لە مەسیفیش گویان لێبێت.

عەبدوڵا مەلا نوری ئەندام پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمرۆ قەوارەی خۆپێشاندانەکان بە بەراوورد بە رۆژانی رابوردوو گەورەتر بوو، کە لە سەرەتا تەنها هەر مامۆستایان بوو، بەڵام ئێستا زۆربەی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی تر وەکو کاسبکاران، کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تاێبەتیەکان، کە ئەمانەش بەشداری کارایان هەیە، وە تا ئەمرۆ خۆپێشاندانەکان شتێکی خۆڕسکە وە زیاتر توێژی مووچە خۆر رابەرایەتی ئەو خۆپێشاندانانە ئەکەن وە دوور لە دەستێوەردانی پارتەکان، ئەگەرچی لێرە و لەوێ ووتاری حیزبی هەیە، درووشمی حیزبی و سیاسی هەیە، بەڵام لە دەر ئەنجامدا ئەوەی من دڵم پێی خۆش بی ئەوەیە خەڵکی ستەم دیدە خۆیان هەستاوون و خۆیان داواکاریان هەیە".

Protest in Sulaymani - Jiyar
Protest in Sulaymani - Jiyar

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێ" بە داخەوە تا ئێستا تەنها سنووری هەردوو پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجەی گرتوەتەوە، لە کاتێکدا پێویست بوو دهۆک و هەولێریش بگرێتەوە بە تایبەتی هەولێر بەڵام ئەگەر هەولێر گوێ ناگرێ خۆ نابێ سلێمانی بێدەنگ بێت، ئەبێ ئەوە لە بیرمان نەچیت دوێنی مەسعود بارزانی بە ئاشکرا بە خۆپێشابدەرانی ووت و باسی ئەوەی کرد، هەڵپەرن، قسە بکەن، جوێن بدەن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە دەسەڵات لە هەولێر گوێ ناگرێ".

کاک عبدوڵا دەشڵێت" من زۆر بە توندی رەخنەم لە پەرلەمانتارە بەرێزەکان هەیە کە ئەمرۆ وەکو مامۆستا خەریکی ووتار لێدان و ووتار خوێندنەوەن لەسەر جادەکانی سلێمانی، ئەرکی پەرلەمانتاران ئەوەیە برۆن لە هەولێر فیشار درووست بکەن، چوونکە حکومەت لە هەولێرە، خۆ ئەگەر بیانەوێ دەنگی خەڵک بگەیننە بە دونیای دەرەوە و کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی ئەوە دیسان کومسوڵخانەکان جیهان هەمووێ لە هەولێرە، کەناڵەکانی راگەیاندن وەکو CNN, BBC. الجزیرە و العربیە و ئەوانەی تر هەموو لە هەولێرن، بەڵام بە داخەوە ئێستا بەشێک لە پەرلەمنتارەکان خەریکە رۆڵی میدیاکار ئەگێڕن و خەریکە دوور ئەکەونەوە لە ئەرکی خۆیان، پێویست خۆپێشاندەران ئەمە پەسەند نەکەن و رێگایان پێی نەدەن لە سەکوەکانی ناو خەڵکەوە قسە بکەن، پەرلەمانتارێک ئەگەر بروا لە پەرلەمانەکەی خوێشیا دابنیشی، ئەگەر بتوانی پەرلەمانەکەی کار بکاتەوە، برواو چوار رۆژ لەوێ مانبگرێ، بروا لە بەردەم دەرگاێ پەرلەماندا دانیشێت کاریگەری زۆر زیاترە لەوەی کە لەسەر جادەکانی سلێمانیدا دەنگ هەڵبڕێ وە هاوار بکا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:19 0:00

XS
SM
MD
LG