Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ترامپ و شەڕی دژی تێرۆر / چارەسەر بۆ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان


French Army soldiers hold anti-drone guns during the traditional Bastille Day military parade on the Champs-Elysees Avenue in Paris.
French Army soldiers hold anti-drone guns during the traditional Bastille Day military parade on the Champs-Elysees Avenue in Paris.

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن. یەکەمیان دانۆڵد ترامپ و شەڕی دژی تێرۆر، دووهەمیشیان ناجێگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و کاریگەرییەکانی.

یەکەم: ئەمریکای دانۆڵد ترامپ و شەڕی دژی تێرۆر:

هەر لە سەرەتای هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیەوە دانۆڵد ترامپ زۆر بە توندی قسەی لەسەر شەڕی دژە تێرۆر و بە تایبەتیش شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرد.

لە لێدوانەکانی پێشویدا سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ئۆباما و هێلەری کلنتن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکاشی ڕەخنەباران دەکرد لەسەر ئەو ستراتیژیەتی شەڕی داعش.

دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

ترامپ دەڵێت ئەو ستراتیژیەتەی گیراوەتە بەر بۆ بونیاتنانی وڵات و گۆڕانی ڕژێمەکان ستراتیژیەتێکە بێ هیچ چەندوچوونێک شکستخواردووە.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ترامپ دەتوانێت چیی زیاتر بکات لەوەی بەڕێوبەرایەتی پێش خۆی لە شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدا کردوویەتی؟

ئایا سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەتوانێت هاوڕاییەکی نێونەتەوەیی بێنێتە ئاراوە بۆ ئەو ستراتیژیەتەی بۆ ئەم شەڕە دەیبێت؟

(دکتۆر سەردار عەزیز) پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

دووهەم:ناجێگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و کاریگەرییەکانی:

ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی کوردستانی عێراق، سیاسی و دارایی قوڵتر و ئاڵۆزتر دەبن بەبێ ئەوەی وەک دەگوترێت هیوایەک بۆ جارەسەرکردن لە ئاسۆدا دیاربێت.

تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت نە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی خستۆتە ڕوو بە چارەسەرکردن و نە لایەنە سیاسییەکانیش توانیویانە ببنە خاوەن پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

لە بەشێکی هەرێمی کوردستاندا (دەڤەری نیلی و سەوز) خۆپیشاندان و شەپۆلی ناڕەزایی بەردەوامە و ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکرێت فەرمانبەران و مامۆستایان ئەم ڕۆژی شەممەیە خۆپیشاندانێکی گشتی و سەرتاسەری بکەن وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر تەواوی ڕەوشی هەرێمی کوردستان. بەڵام ئایا خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت؟ ئەگەریش کرا ئایا دەبێتە فشارێک بەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە بۆ چارەسەرکردن؟

دکتۆر شۆڕش حەسەن
دکتۆر شۆڕش حەسەن

لە ئێستادا بەشێکی بەرچاوی مامۆستایان لە دەڤەری (نیلی و سەوز) بەردەوامن لەسەر بایکۆتکردنی خوێندن، ئەمەش نیگەرانی هێناوەتە ئاراوە سەبارەت بە لەدەستدانی ساڵی خوێندن هەر هیچ نەبێت لەو دەڤەرە.

ئایا دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە ماوەتەوە؟ ئەگەر هەیە ئایا ئەو چارەسەرە چییە؟

(دکتۆر شۆڕش حەسەن) پسپۆڕی سیاسی لە زانکۆی سلێمانی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

تەواوی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا):

XS
SM
MD
LG