Accessibility links

پۆلیسی کۆسۆوو ده‌ڵێت 19 گۆمان لێکراو به پێوه‌ندی گرۆپی داعش ده‌ست به‌سه‌ر کردوه


Kosovo

Kosovo

پۆلیسی کۆسۆوو ڕایده‌گه‌یێنێت که 19 که‌سی به گۆمانی پلان داڕشتنی ئه‌نجامدانی هێرشێکی تێرۆریستی گه‌وره و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‎ڵ گرۆپی داعش ده‌ست به‌سه‌ر کردوه.
به وته‎ی پۆلیسی کۆسۆوو بڕیار وابوه یه‌ک له‌و هێرشانه له وڵاتی دڕاوسێی کۆسۆوو واته ئاڵبانی و له کاتی به‌ڕێوه چوونی کێیبه‌رکیێکی تۆپی پێ لەگه‌ڵ تیمی ئێسڕائیل ئه‌نجام بدات.

Kosovo

Kosovo


به پێی ڕاپۆرته‌کان ئه‌م 19 که‌سه له ده‌ ڕۆژی ڕابردوودا، یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر کراون. پۆلیسی کۆسۆوو ده‌ڵێت هه‌موی ئه‌م که‌سانه له ئه‌ندامێکی داعش به ناوی لاودریم موهاجێری که خۆی وه‌ک فه‌رمانده‌ی داعشە به‌ ڕه‌گه‌ز ئاڵبانییه‌کان پێناسه ده‌کات ده‌ستوریان وه‌رگرتوه.

XS
SM
MD
LG