Accessibility links

مەجید حەقی: سەرەرای چوونە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری کوردی زیانەکانی ئەمرۆی پرۆپاگەندەی تورکیا زۆرترە تا دوێنی

  • Jani Diylan

دیارە دوو لایەن کە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیاندا نەک هەر لە بەرەکانی شەردا دژ بە یەکتر رادەوستن و لولەی چەکەکانیان ئاراستەی یەکتر دەکەن بەڵکو لەبەرەی کۆمەڵایەتیشدا و لە شەرێکی رەوانیدا هەموو جۆرە ئامرازێک بە کار دێنن بۆ تێکدانی رێزەکانی لایەنە بەرانبەرەکە و لاوازکردن و لە ناو بردنیان.

ئاخو تورکیا و حکومەتی ئەردوگان لەم شەرە ساێکۆلۆژیەیاندا دژ بە کورد تا چەند سەرکەوتوو بونە وە یاخود ئەو جۆرە شەرە کاریگەری هەبوە؟

مەجید حەقی بەرپرسی ئەکادیمیای کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان( چاپک) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دەوڵەتی تورکیا لەو رۆژەی کێشەی کورد تێدا دەستپێکردووە، هەموو جارێک ویستووە لە هەموو رەهەندەکانی شەری رەوانی، شەری فیزیکی، شەری ئابوری و فەرهەنگی دژی گەلی کورد بەرێوە ببات، وە بە تاێبەتی لە ساڵانی رابوردوودا بە پێی ئەوە کە دەسەڵاتی ئەردوگان زۆرتر بوە، شەری رەوانی دژی کورد زۆرتر بوە و حکومەتی ئەردوگان یان حکومەتی تورکیا هەوڵێکی زۆری داوە کوردەکان لە دژی یەکتر بخات بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە ماشینی شەری خۆیان دژی کورد بەرفراوانتر بکەن".

کاک مەجید هەر وەها دەلێت" دەوڵەتی تورکیا لە پێناوی ئەوەی پێی دەلێن هەیجانگەرایی فاشیزمی تورکی، هەوڵ دەدات تورکە کوردەکان زۆرتر سەرکوت بکات وە لەو پەیوەندەدا توانیوە بۆ نموونە پارتی مەهەپە و باغچەلی لە خۆ نزدیک بکاتەوە، وە بێگومان لە پلەی یەکمدا دژی کوردەکانە، بەڵام لە درێژ خایەندا هەر وەکو هەموو سیستمە فاشیست و دیکتاتۆرەکان دەتوانی بە دژی کەمایەتیەکان کە دەتوانی کەمایەتی بیر و باوەری بێت وەکو چەپەکان وە یاخود راگەیاندنەکان وەکو رۆشنبیران و چالاکوانان و رۆژنامەوانانیش".

کاک مەجید دەشڵێت" هاوکات لەگەڵ پروپاگەندە، دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی توند و تێژانە دەستیکردووە بە تیرۆر و سانسۆر و گرتن و زیندانیکردنی چالاکانی کورد یان رێبەرانی کورد، لە لایەکی ترەوە کە ئەوە دەکا کەشێکی تر درووست دەکات و لە هەمان کات هەوڵ دەدات کوردەکان راکێشی توند و تێژی بکات، چونکە راکێشانی کوردەکان بەرەو توند و تیژی بە واتای ئەوەیە جەنگی سەرانسەری لە هەموو کوردستاندا وە یاخود لە هەموو جێگایەکدا دەتوانێ رابگەینێت، لەوانەیە بە هۆێ چوونە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری گەلی کورد نەتوانی بە ئاستی پێشتر کار بکات بەڵام زیانەکانی ئەمرۆ زیاترە لە زیانەکانی ئەو کاتەی ئەوەندە کەناڵەکانی راگەیاندن بە هێز نەبوون".

XS
SM
MD
LG