Accessibility links

زانیار جەوهەر: ئێمە دەمانەوێ لە هەر دەرگایەک بدەین کە ترۆسکایەکی تێدا بێت بۆ گەرانەوەی خانەقین بۆ سەر هەرێمی کوردستان


Zanyar Jawhar
Zanyar Jawhar

کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەورەوەی هەرێم هێشتا بە هەڵپسێردراوی ماوەتەوە و کەمتر لەسەر زاری کاربەدەستان و بەرپرسانی هەرێمە و تەنها لە ئەرشیف و تاقەکانی پارتەکان و حکومەت و سەرۆکایەتیدا ماوەتەوە. خانەقین یەکێک لە هەرە شارە کۆن و دێرینەکانی کوردستانە کە سەدام حوسەین ٣٠ ساڵ پاشی خست و ئێستاکەش لە سایەی حکومەت و دەسەڵاتی کوردیەوە لە کاروانی گەشەکردن و پێشەوە چوونی شارەکانی تری هەرێمدا لە هەموو رووێیکەوە دووا کەوتووە و بە جێماوە.

خانەقین یەکێک لە هەرە شارە کۆن و دێرینەکانی کوردستانە کە سەدام حوسەین ٣٠ ساڵ پاشی خست و ئێستاکەش لە سایەی حکومەت و دەسەڵاتی کوردیەوە لە کاروانی گەشەکردن و پێشەوە چوونی شارەکانی تری هەرێمدا لە هەموو رووێیکەوە دووا کەوتووە و بە جێماوە.

ئەم شارە کە خاوەن شوێنیکی ستراتیژی و جیوپولتکێکی هەرە گرنگە، چ بۆ هەرێم و یاخود بۆ عێراق ولەسەر دەریایەکی نەوت دانیشتووە، سامان و بەروبۆمەکەی تاڵان دەکرێ و خەڵکەکەی بە بێ کار و دەرامەت و لەسەر (ساجی عەلی) ماوەتەوە.

Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

khanaqin
khanaqin

لە شارەکەدا، گروپێک لە لایەنە کوردستانیەکان، دەستیان بە هەوڵدانێک کردوون لە پێناوی گەرانەوەی خانەقین بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

زانیار جەوهەر بەرپرسی " پرۆژەیەک بۆ بەرگری کردن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم" لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئێمە هەستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری دەڤەری گەرمەسێرو ناوچەی خانەقین وای کرد کۆمەڵێک گەنجی هەموو پارت و لایەنە سیاسیەکان وەکو پارتی، یەکێتیی، تەڤگەری پەکەکە PKK، پارتی سۆسیالست- باڵی چاکسازی، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان،پارتی یەکگرتوو، سەربەخۆیان، مامۆستایان لەو هەوڵانەدا بەشدار بن جگە لە پارتی گۆڕان کە چەند جارێک هەوڵمان داوە بەڵام نەیتوانیوە بەشداری بکات، وە هەموو ئەمانە لە ژێر ناوی ئەو پرۆژەدا کار دەکەن " پرۆژەیەک بۆ بەرگری کردن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم".

کاک زانیار هەر وەها دەڵێت" خانەقین وەکو قەزا ( فەرمانداری) و ناحیەکانیش جەلەولا، سەعدیە، مەندەلی، قەرەتەپە و جەبارە کە سەر بەم قەزایەدایە وە تاکو حەمرین لە رووێ مێژوو و جوگرافیەوە هەمووئەم ناوچانە کوردستانیین وە حکومەتە دیکتاتۆرەکانی یەک لە دووای یەک ئەم ناوچانەیان لە داێکی خۆێ واتە لە هەرێمی کوردستانی دابریوە و ئێستای لە رووێ (اداری) بەرێوەبردنەوە سەر بە دیالی و حکومەتی ناوەندین، هەوڵدانی ئێمە بۆ ئەم سنوورە ئەوەیە فیشارێک درووستکەین، فیشارێکی سڤلیانە بۆ ئەوەی ئەم ناوچانە کە ناوچەیەکی کوردستانیین بگەرێنەوە سەر هەرێم کوردستان، راستە هێزی پێشمەرگە و لایەنە کوردیەکان ئەم ناوچە بەرێوە ئەبەن بەڵام ئێمە ئەمانەوی ئەم ناوچانە لە رووێ (اداری) وە بگەرێننەوە سەر هەرێمی کوردستان،هەرچەند بەندی 140 هەیە کە لە دەستوری عێراقیدا چەسپێندراوە بەڵام ئەوەندە بە لاوازی کاری لەسەر کرا، ئەوەندە بە لاوازی گرنگی پێیدرا، ئیتر ئیفلیج بوە".

کاک زانیار دەشڵێت" هەنگاوەکانی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ هەموو لایەکدا قسە بکەین، هەر شوێنێک هەبێت کە ترۆسکاییەک، رۆشناییەک تێدا بێت و بۆنی دیمۆکراسیبوون بدات ئێمە بدەینە دەرگاکەی و داخوازی خۆمانی پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەینەوە کە ئێمە خۆمان ئامادە سازی دەکین هەموو چین و توێژەکان ئاگادار بکەینەوە کە بە نیازی ئەنجامدانی خۆپێشاندانێکی فراوان و هێمنانە و سڤلیانەداین وە دووایی یادداشتێک بەرز دەکینەوە و ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەکەین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:32 0:00

XS
SM
MD
LG