Accessibility links

موختار نەقشبەندی: کرینی 10 بیلۆن دۆلار چەک لە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئێراندایە نەک گەلانی ئێران


Mokhtar Naghshbandi
Mokhtar Naghshbandi

ماوەیەکە ئێران بە نیازی سەودایەکی چەک کرینە لە روسیا بە بڕی 10 بیلۆن دۆلار. شایانی ئاماژە پێکردنە زۆربەی چەکی ئێران ساختی ئەمەریکادایە و بە هۆێ گەماروە ئابوریەکانی UN و ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی، ئێران نەیتوانیوە پێویستیەکانی لە چەک دابین بکات و بەم پێیە رووێ کردوەتە روسیا.

ئاخۆ ئەمەریکای و هاوپەیمانانی کە هێشتا لە نیازەکانی ئێران دڵنیا نیین و بە هاتنی ترامپ رێگا بەو جۆرە سەودایە دەدەن؟

تا چەند شیانی هەیە کار بکاتە سەر پەیوەندیە دۆستایەتیەکەی نێوان ترامپ و پوتن و ئاێیندەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و روسیا؟

رۆنامەنووس موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە گشتی ئەتوانم بڵێم هۆکارەکەی ئەوەیە وڵاتانی رۆژئاوا چەک بە ئێران نافرۆشن وە ئێران پێویستیەکی یەکجار زۆری هەیە، بۆیە ناچارە پاڵ بدات بە روسیاوە،لە لایەکی ترە ژێربەنا، ژێر خان وە یاخود ساختاری سەربازی یان لەشکەری ئێران لەسەر سیستمی وڵاتانی رۆژئاوا بوە، وە ئەم چەند ساڵە هەرچەند هەوڵی دا کە تەواو بیگۆڕی، نەیتوانی، هەرچەند ئێران بۆماوەی 10 ساڵی بۆ دانراوە کە ناتوانێ ئەو جۆرە چەکانە بکڕێ، بەڵام با بزانین روسیا لە رووێ یاساییەوە دەتوانێ ئەو وڵاتانە رازی بکا یان نە ".

کاک موختار هەر وەها دەڵێت" لە رووێ ئابوریەوە ئەم 10 بیلۆن دۆلارە دەیتوانی یەک میلیۆن وامی 35 میلۆن تومەنی بێت بۆ کۆمپانیا (شرکت) بچکۆڵەکان یان لایەنی کەم ئەیتوانی 10 میلۆن وامی ژیانی هاوبەش یان هاوسەرگیری بێت بۆ جوانەکان لەو هەلومەرجە بەدەی ئابوری ئێراندا کە بەداخەوە ئێران لە بیری خەڵکەکەدا نییە و بە شوێنی ئەم چەکانەدایە، کە ئەمە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئێراندایە نەک گەڵانی ئێران".

کاک موختار دەشڵێت" ئەم رێکەوتننامەی ئەگەر (عملی) ببێ، ئێران تەنانەت دەستی ئیسرائیلیش دەبەستێ، بۆیە ئیسرائیلیش هەوڵی خۆێ دەدات پێشی ئەم رێکەوتنامە بگرێ". وە سەبارەت بە کاریگەری ئەم رێکەوتنامە لە سەر دۆستایەتی ترامپ و پۆتن و پەیوەندیەکانی روسیا و ئەمەریکا، دەڵی، ئەبێ چاوەروان کەین، ئەڵبەتە قسەکانی ترامپ ئەگەر (عملی) بێ دونیا دەشێوێ، لابردنی ناتۆ وە یاخود نزدیکبوون لە روسیا تەواوی ( معادلات) جیهانی دەشێوێنی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:55 0:00

XS
SM
MD
LG