Accessibility links

نیوزیلاند دانیشتوان و گەشتیاران بە هەلیکۆپتەر و کەشتی هێزی دەریایی ڕزگار دەکات


نیوزیلاند بەنیازە هەلیکۆپتەری لەشکری و کەشتی هێزی دەریایی بنێرێت بۆ ڕزگارکردنی نزیکەی هەزار گەشتیار و سەدان دانیشتوانی کە لە شارۆچکەی کایکۆرای کەنار دەریا گیریان خواردووە لە پاش ئەوەی بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی ڕۆژی دووشەممە ناتوانن بە ئۆتۆمبێل یان شەمەنەفەر دەربچن.

ئەو بومەلەرزەیەی کە بەهێزی 7.8 لە دورگەی باشوری وڵاتەکەیدا دوو کەسی کوشت و بوو بەهۆی سونامییەکی بچووک.

کایکۆرا کە نزیکەی 2 هەزار دانیشتوانی هەیە دیمەنە شاخاوییەکانی شوێنێکی زۆر بەناوبانگە بۆ گەشتیاران. بەڵام بەهۆی ئەم بومەلەرزەیە خەڵکی لە ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە گرنگەکان دابڕاون و ڕێگای دەرچوونیش ئاسان نییە.

سەرکردەی لەشکری نیوزیلاند بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشتیەتدی ڕاگەیاندووە " لە زۆر ڕووەوە کایکۆرا بە تەواوەتی دابڕواوە پشتیوانییەکی ڕاستەقینەی حکومەت هەیە بۆ ئەو شارۆچکەیە لەبەر ئەوەی خۆی بەتەنها ناتوانێت یارمەتی خۆی بدات."

ئەو سەرکردەیە گوتیشی هەوڵ دەدەین دەستبەجێ خۆر لەو خەڵکانەو کەلوپەلەکانیان دەربکەین. گوتی بەوە ناچێت کەشو هاوی چەند ڕۆژی داهاتوو باش بێت بۆیە ڕەنگە ئەو ئۆپەراسیۆنە چەند ڕۆژێکی پێبچێت.

بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە زیانی گەیاند بە ویلینگتۆنی پایتەخت و لە شارۆچکەی کریسچەرچیش زۆر هەستی پێکرا. دانیشتوان دەڵێن لەرینەوەکە نزیکەی 3 خولەکی پێچووە.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بە هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچە وێرانبووەکاندا ڕۆشت تا لە نزیکەوە زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە هەڵبسەنگێنێت.

XS
SM
MD
LG