Accessibility links

ترامپ دوو پۆستی سەرەکی دەستنیشان دەکات


لە یەکەم هەنگاویدا بە دەستنیشان کردنی 2 کەسایەتی سەرەکی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەستپێشخەرییەکی ئاراستەی کۆمارییەکان کرد لە کاتێکدا ڕێنس پریباسی کۆماری وەکو بەڕێوەبەری کارمەندانی کۆشکی سپی و هەروەها دەستنیشان کردنی ستیفن بێنن وەکو ستراتیژ داڕێژ و ڕاوێژکاری باڵا.

ئەم دەستنیشان کردنە، لە یەکەم هەنگاودا ئەو بۆچونەی لێکەوتەوە کە ئایە ئەمانە لەگەڵ شێوازی ئەو کاردارە بەناوبانگەدا دەگونجێن یان نا. پریبەس کە ئەم هاوینە لە کۆنگرەی کۆمارییەکاندا ڕەخنەی توندی لە ترامپ گرت سەرەڕای هەندێک ڕەخنەش لە خودی پارتەکە، کەسایەتییەکی بەناوبانگی کۆمارییەکانە و پەیوەندییەکی نزیکەی هەیە لەگەڵ پۆڵ ڕایەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

پریبەس لە بەیاننامەیەکدا کە دەستنیشان کردنەکەی ڕاگەیاند گوتی " زۆر خۆشحاڵم بەو دەستنیشان کردنەی سەرۆکی هەڵبژێردراو تا بتوانم خزمەتی ئەو و ئەم وڵاتە بکەم لە کاتێکدا ئێمە کار دەکەن لەسەر ئابورییەک کە بۆ هەموان باش بێت، سنورەکانمان پارێزراو دەکەین، پوچەڵکردنەوەو گۆڕینی خزمەتگوزاری ئۆباما".

ڕۆژی یەکشەممە ترامپ ڕایگەیاند سیڤ و ڕێنس ڕێبەرانی زۆر لێوەشاوەن کە لە میانەی هەڵمەتەکانماندا پێکەوە کاری باشیان کردو بەرەو سەرکەوتنێکی مێژووییان بردین." ترامپ گوتیشی هەردوکیان لەگەڵمدا دەبن لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەمەریکا جارێکی تر مەزن بکەینەوە."

XS
SM
MD
LG