Accessibility links

لەشکری عێراق: شارۆچکەی نمرود ئازاد دەکرێت


لەشکری عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەربازەکانیان ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامیان لە شارۆچکەی نمرودی باشوری موسڵ لە نزیک شوێنی دێرینی ئاشورییەکان کە لەلایەن توندڕەوانەوە وێران کرا.

هێزە تایبەتەکانی عێراق لە کاتێکدا شەڕی دژ بە ملیتانەکان دەکەن لە ناو شاری موسڵ لە هەمانکاتیشدا سەختییەکی زۆر دەبینین بۆ پێشوەچوونەکان بەهۆی شەپۆلی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراو.

سەربازەکان لە چەندین بەرەی دەوروبەری دوهەمین گەورەترین شاری عێراق یەکدەگرنەوە.

سەرکردەی ئۆپەراسیۆی موسڵ ڕایگەیاند سەربازەکان نمرودیان گرتووە کە نزیکەی 30 کیلۆمەترە بۆ ناو باشوری شارەکە. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە ئەو شوێنەوارە مێژوویەیە کە هی سەدەی 13 هەمە نزیک بەو ناوچەیە ئازاد کراوە یان نا. سەرکردەی هێزەکانی عێراقی ژەنەڕاڵ عەبدول ئەمیر ڕەهید یارئەڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " هێزی 9ی لەشکری عێراق توانیویەتی شارۆچکەی نمرود بە تەواوەتی ئازاد بکات و لەسەر باڵەخانەکان ئاڵای عێراق هەڵبکات پاش ئەوەی کە دوژمنان زیانێکی زۆریان لێکەوت."

لە ناو شاری موسڵیش هێزە تایبەتەکان دەڵێن گەڕەکەکانی قادیسیەو زەهرایان ئازاد کردووە و پلانیان هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو زیاتر بەرەو پێش بڕۆن. لە ماوەی هەفتەی ڕابوردوو سەربازەکان پێشوچوونەکانیان زۆر بە خاوی بەڕێوە دەچوو بەهۆی ئەوەی کە زیانی لەشکر و زیانی گیانی کەسانی سڤیل زۆر کەم بکەنەوە.

XS
SM
MD
LG