Accessibility links

هەڵگورد حیکمەت:ئێمە ناوەرۆکی راپۆرتەکەی هیومان رایتس لەسەر پێشمەرگە بەدرۆدەخەینەوە


Hallgurd Hikmat
Hallgurd Hikmat

هەڵگورد حیکمەت وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت هێچ کەسێک لە هێزی پێشمەرگە پلەدار بێت یان ئاسایی کاری تاڵانی ناکات ، چونکە ئەو رەفتارە لە هێزی پێشمەرگە ناوەشێتەوە . بەڵام ئەگەر ئەوە سەلمێندرا کە کەسێک تاڵانی کردبێت ئەوا روبەڕوی یاسا دەبێتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات و دەڵیت ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەوەیە کە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بۆ پتر لە دوو ساڵە بە شێوەیەکی نێگەتیڤ لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دەدوێت و هەوڵی ناوزراندنیان دەدات . ئێمە گومانمان لە بێلایەنی و متمانەکردن بەم رێکخراوە هەیە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێز هەڵگورد حیکمەت سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:46 0:00

XS
SM
MD
LG