Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دادەخرێت


باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەفغانستان داخرا پاش ئەوەی هێرشێکی کوشندە کرایە سەر کۆنسۆڵخانەی ئەڵمانیا و بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا.

لە بەیاننامەیەکی شەوی شەممەدا باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاند " هەمو خزمەتگوزارییە ڕۆتینەکانی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕادەگرێت ئەمەش وەکو هەنگاوێکی کاتی."

ئەم بڕیارە نائاساییە پاش ئەوە درا کە چوار ئەمەریکایی دوو سەرباز و دوو بەڵێندار لە هێرشێکی خۆکوژی ڕۆژی شەممە لە بنکەی لەشکری باگرام نزیک کابولی پایتەختی وڵاتەکە کوژرن.

دوو ڕۆژ پێشتر یاخیبوان هێرشیان کردە سەر کۆنسۆڵخانەی ئەڵمانیا لە شاری مەزارێ شەریف شەش کەسیان کوشت و زیاتر لە 100 کەسی تریش بریندار بوون.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابول بە بەردەوامی هۆشداری دژ بە گەشتکردنی ئەمەریکییەکان دەدات بۆ ئەفغانستان.

XS
SM
MD
LG