Accessibility links

هیوا گول مەحەمەدی: ئەردوگان تەنیا ئامانجی ئەوەیە بگاتە دەسەڵاتێکی مطلق لە تورکیا

  • Jani Diylan

Hiwa Golmohamadi

Hiwa Golmohamadi

دەوڵەتی تورکیا هێشتا لە تاودایە لە دەستگیرکردنی بەرهەڵست و رەکابەرەکانی، لە رامیار زانەکانەوە بگرە تا رۆژنامەنووسان. ئایا ئەردوگان و دەوڵەتی تورکیا بێجگە لە گۆڕینی دەستور و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار مەبەستێکی تری هەیە؟

هیوا گوڵ مەحەمەدی ڕۆژنامەوان و چاودێری کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان ئەوەی ئەردوگان دەیکا تەنیا کاری ئەمرۆ نییە، ئەردوگان لەو کاتەوە هاتوەتە سەر کار وە بە تاێبەتی لە دووای ساڵی 2003 وە تاکو ئێستا بە شێوەیەکی سیستماتیک کار بۆ ئەوە کردووە کە دەسەڵاتی بێ چەند و چۆن لە تورکیادا بە دەست بێنێت، بۆیە دووای کۆدەتا سەرنەکەوتوەکە یا سیناریۆی کۆدەتا سەرنەکەوتوەکە ئەردوگان دەستی کراوەتر بوو بۆ ئەوەی بە هەندێ ئامانجەکانی بگات وە خێراتر بەو ئامانجانە بگات".

کاک هیوا هەر وەها دەلێت" ئەردوگان توانیوەتی لە هاتنە سەر کاریەوە هەتاکو ئێستا هەموو ریشەی دەسەڵات بگۆڕێ، واتە لە بنەوە بیگۆڕێ، لە قوتابخانەیەکەوە بێگۆڕێ هەتا وەزارەتخانەکان و هەتا سیستمی داد و ئەرتەش و هەموو لایەنەکانی دیکە، وە ئێستا دەستی بە تەواوی کراوەیە بۆیە دەتوانێ بە بێ لەمپەر ئەوانەی کە لەگەڵ ئەودا نیین، یان لە رێگان یان بەربەستن لە رێگای گەیشتنی ئەو بە دەسەڵاتێکی (مطلق) لە تورکیادا بە ئاسانی دەریان دەکات".

کاک هیوا دەشڵێت" ئەردوگان تەنیا ئامانجی ئەوەیە بگاتە دەسەڵاتێکی مطلق، وە ئەو دەسەڵاتە مطلقەش بێگومان نەک تەنها بە زیانی خەڵکی تورکیا بەڵکۆ دەتوانی هەڕەشەیەک وە یاخود مەرسیەک بێت بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی جیهانیش".

XS
SM
MD
LG