Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

  • Balen Salih

لەگەڵ ئەوەشدا کە هێلەری کلنتن بەپێی دەنگی گشتی دەنگی زیاتری بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێشەممەی ئەمریکادا بەڵام بەپێی سیستەمی ئێلکترۆڵ کۆلیج دۆناڵد ترەمپ بووە چل و پێنجهەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ترەمپ هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە یەکێک بووە لە کاندیدە مشتومڕ لەسەرەکان بە تایبەتیش بەهۆی ئەو لێدوانانەی لەسەر دۆسێ جیاوازەکانی وەک کۆچبەری و ژنان و ئاسایشی نیشتمانی و بیمەی تەندروستی و دەرفەتەکانی کار و بازرگانی دەیدان.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پرسیارگەلێکی زۆر لەسەر ئەو ڕاوەرگرتنە گشتیانە هاتنە ئاراوە کە پێشتر ئاماژەیان دەکرد بەوەی سەرکەوتووی ئەم هەڵبژاردنە هێلەری کلنتنە بەڵام تەواوی ئەو ڕاوەرگرتنانە هەڵە بوون و ئەمەش وەهای کردووە گومان بێنە ئاراوە لەسەر زۆرێک لەو دەزگایانەی تایبەتن بە ڕاوەرگرتنە گشتییەکان.

میوانی بەرنامە:

قارەمان مامەند، شیکەرەوەی سیاسی

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن خۆپیشاندان دەستی پێکرد وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر چوار ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی ترەمپ. خۆپیشاندان لە زۆر شوێنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کران لەوانە لە شارەکانی واشنتۆن دی سی، نیویۆرک، سان فرانسیسکۆ، لۆس ئەنجلز، فێلادلفیا و شیکاگۆ و چەند شوێنێکی تریش. خۆپیشاندەران داوای لادانی سیستەمی ئێلکترۆڵ کۆلیجیش دەکەن.

ئەم خۆپیشاندانانەش وێڕای داواکانی سەرۆک ئۆباما و هێلەری کلنتن لە لایەنگرانیان دێن تا بە هەڵبژاردنی ترەمپ قایل بن و پشتیوانی لە گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی دەسەڵات بکەن.

بۆچی ترمپ لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت لە کاتێکدا بەشێکی بەرچاوی کۆمارییەکان دژی وەستانەوە؟

بۆچی پێویستە خەڵک لە شوێنەکانی تری جیهانەوە (کورد بە نمونە) بە گرنگییەوە لەم ئەنجامەی هەڵبژاردنی ئەمریکا بڕوانن؟

ئایا دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت هەموو ئەو پەیمانانەی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا دابوونی بەجێبگەیەنێت؟

دۆناڵد تره‌مپ ده‌توانێت چ گۆڕانکارییه‌ک بکات که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ هه‌شت ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه‌ بیکات؟
بۆ زۆربه‌ی ڕاوه‌گرتنه‌ گشتییه‌کان له‌سه‌ر پێشبینیه‌کانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هه‌ڵه‌ ده‌رچوون؟
ئایا سه‌رۆکی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا بۆی ده‌کرێت له‌شکری ئه‌مریکا بنێرێت بۆ شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟
ئایا دۆناڵد تره‌مپ له‌م چوار ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا ده‌توانێت جیاوازیه‌ سیاسییه‌کانی ناو گه‌لی ئه‌مریکا بڕه‌وێنێته‌وه‌؟

(قارەمان مامەند) شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG