Accessibility links

لیوا به‌هرام یاسین: به‌عشیقه‌ ئازادکرا

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئه‌م به‌رپرسه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری به‌عشیقه‌ که‌ ته‌نها 6 کیلۆمه‌تر له‌ موسڵه‌وه‌ دووره‌ ، باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌، له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌و به‌ ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵیان کردووه‌، جگه‌ له‌ هه‌ندێ پاشماوه‌ی چه‌کداره‌کان نه‌بێت، وتیشی "هێزه‌کان خه‌ریکی پاککردنه‌وه‌ن له‌ پاشماوه‌ی چه‌کداره‌کان و مین و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌کان."

ئه‌و به‌رپرسه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ناوچه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵی ئازاد کردووه‌و ئه‌مه‌ش رێگه‌ خۆشکه‌ر بووه‌ بۆ هێرشه‌کانی ناو شاری موسڵ که‌ ئه‌رکی سوپای عێراقییه‌.

XS
SM
MD
LG