Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: دکتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د

  • Balen Salih

دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت پێناسه‌یه‌کی وه‌هام له‌سه‌ر چه‌مکی شار نه‌بینیوه‌ که‌ بڵێم هاوڕاییه‌ک هه‌یه‌ له‌سه‌ری له‌و ده‌یان پێناسانه‌ی بۆ ناوی شار ده‌کرێن.

هه‌ندێک، بنه‌مای ئه‌م پێناسه‌یه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ ژماره‌ی دانیشتوان یان شێوازی خانوبه‌ره‌ و ته‌لاره‌کان و ڕووبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی گرتویه‌تیه‌وه‌ و هه‌روه‌هاش به‌ کولتور و مێژووشه‌وه.

ده‌شێت یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ئه‌وەبێت کورد دابه‌شه‌ به‌سه‌ر چوار وڵاتدا و ئه‌و پێناسانه‌ی ده‌کرێن په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ سیسته‌می سیاسی هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی کوردی به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌.

دیمەنێکی سنە

دیمەنێکی سنە

لێره‌دا بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت پێویسته‌ ئه‌و پرسیاره‌ بکه‌ین ئه‌ی له‌ باشوری کوردستان چۆن؟ به‌ تایبه‌تیش که‌ له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ هه‌رێمێکی خودموختاره‌ و کورد خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌ تیایدا، ئایا پرۆسه‌یه‌ک بۆ به‌ شارکردن هه‌یه‌، یان ته‌نها بیر‌کردنه‌وه‌که‌ له‌ دروستکردنی باڵه‌خانه‌ چه‌ندان نهۆمی و ئوتێله‌ پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌کاندا سنورداره‌؟! ئه‌ی لێره‌دا ئاوێزان بوونی فه‌رهه‌نگی و کولتوری دانیشتوان چیی لێ به‌سه‌ردێت، چۆن ده‌توانرێت ڕێژه‌ی زۆری دانیشتوان وه‌ک یه‌ک بن له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کاندا، که‌ وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌کییه‌کان بۆ هه‌بوونی شوێنێک که‌ به‌ شار ناودێربکرێت.

دیمەنێکی قامیشلو

دیمەنێکی قامیشلو

سڵ کردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵکی بێگانه‌ ده‌شێت وه‌ک فاکته‌رێکی گرنگی ته‌گه‌ره‌ له‌ پرۆسه‌ی به‌ شار بووندا سه‌یر بکرێت ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م جۆره‌ سڵ کردنه‌وه‌یه‌ به‌شێکه‌ له‌ پاراستنی سیما و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی شار.

(دکتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) ده‌بێت بۆ باسکردن له‌ چه‌مک و له‌ ڕه‌هه‌نده‌کانی شار.

"شار" یانی چی؟ ئایا چ مانایه‌ک بۆ شار ده‌کرێت بکرێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ پێناسه‌ی شار؟

چی ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌رهه‌م هێنانی شار و شاریش خۆی ده‌توانێت چی به‌رهه‌م بێنێت؟

سیماکان و ماناکانی به‌ "شار" بوون چین و شار و فه‌رهه‌نگ له‌ چیدا ته‌واوکه‌ری یه‌کدین؟

ئایا چ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ نێوان شار و ڕۆماندا هه‌یه‌؟

ئازیزانم ئەم بابەتەمان لە چەند هەفتەی داهاتووشدا درێژەی دەبێت.

(دکتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG