Accessibility links

یاسای شوناسنامەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا


لە ئێستادا دەنگدەران لە نزیکەی 30 ولایەتدا بەرلەوەی دەنگی خۆیان بدەن دەبێت شوناسنامەی وێنەداری خۆیان هەبێت.

زۆربەی ولایەتەکان ئەم داخوازییە لە سەروەختی کردەوە تیرۆریستییەکەی 11 سێپتەمبەری 2001 ەوە دەستپێکردووە.

شرۆڤەکاری سیاسی ئاندرا گیڵیسپی دەڵێت "هەندێک هەبوون کە دەیانووت ئەمە دوورە لەوەی کە بتوانێت رێبگرێت لە کەسانێک کە لەبارێکی نایاساییدان مافی ئەوەیان هەبێت دەنگبدەن، لەوانەیە تیرۆریستەکانیش هەبن بتوانن مافی دەنگدانیان هەبێت. بەڵام ئەمە لەئان و ساتێکدا بوو کە گفتوگۆیەک هەبوو لەبارەی ئەوەی کە دەبێت شوناسنامە یەکێک بێت لە داخوازییەدکان".

بەڵام لەو ولایەتانەی وەک نۆرسکالۆرینا کە شوناسنامەی دیاریکراوی خۆیان هەیە بەپێی یاسا هەر لەساڵی 2013ەوە، دادگاکە پێشتر هەر لەم ساڵدا پوچەڵی کردۆتەوە، دەڵێن کە جیاکارییە دژی ئەفریکاییە ئەمریکاییەکان، هەندێک لە دەنگدەرە رەشپێستەکان دەڵێن یاسا خواستی نەژادخوازانەی هەبووە.

تۆماس فۆلەر؛ یەکێکە لەدەنگدەرەکان دەڵێت "بۆ سەرکوتکردن و ترس و ترساندنی دەنگدەرە رەشپێستەکان، یاسا دانەران چی هەیە لێی بترسن، رێبدەن بە خەڵک با راهێنانی مافی دەنگدانی خۆیان بە هەڵبژاردنی خۆیان بێت"

بەڵام توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن ئەو دەساڵ سەروەختەی کە یاسای شوناسنامە کۆنەکەی دەنگدەران لە ولایەتی جۆرجیا کاریگەرییەکی کەمی هەبوو لە سەرکوتکردنی دەنگەکان.

شرۆڤەکاری سیاسی ئاندرا گیڵیسپی دەشڵێت "یەکێک لەشتە ناخۆشەکانی یاسای شوسنانامەی دەنگدەر لێرە لە ولایەتی جۆرجیا کاریگەرییەکی پێچەوانەی نەبووە لەسەر دەنگدەرانی ئەفریکاییە ئەمریکییەکان کە بەشداریبکەن. کەواتە لەڕاستیدا بەشداری ئەفریکاییە ئەمریکاییەکان ئەوکاتە لەجۆرجیا رووی لەهەڵکشان کرد کە یاساکانی شوناسنامەی دەنگدەران تێپەڕێندرا".

لایەنگرانی ئەو بەڵگەنامەیەی کە ساختەکاریی تیادا ناکرێت دەڵێن کە وا دیزاین کراوە کە نهێڵێت ساختەکاری لەپانتاییەکی بەرفراواندا بکرێت. بەڵام رەخنەگرانی ئەمە جەغت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هێچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ساختەکاریی بەرفراوان لە دەنگداندا. دەنگدەرێکی سەربەخۆ (سکات هێریک) دەڵێت کارێکی کاڵفامانەیە دەنگدەران بە ئەنجامدەری ساختەکاریی تاوانبار بکەیت، چونکە سزاکان زۆر توندن.

"پاداشتی ئەمە چی دەبێت ئەگەر من رۆیشتم و هەوڵی ئەوەمدا کە خۆم بکەم بە یەکێکی دیکە و یەک دەنگ بدەم و خۆم بخەمە بەر مەترسی ساڵێک لەبەندیخانە".

پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان چارڵس پریسبی دەڵێت ساختەکاری لەدەنگداندا کێشە نیە.

"چەندین جۆری جیاوازی ساختەکاری لەدەنگداندا هەیە، بەڵام یەکێک لەوانە کە نزیکە لەوەی هەرگیز نەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بخرێتە بەندیخانەوە بەهۆیەوە و کەسێک خۆی بگۆرێت بۆ کەسێکی دیکە".

شرۆڤەکارانی بواری سیاسی دەڵێن پێویستە چاودێری ئەوە بکەن تا ببینن کە یاسای بەڵگەنامەی دەنگدان، کە کاریگەرییەکی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر گۆڕانکاری لەنێو گروپە کەمایەتییەکاندا لەم هەڵبژاردنەدا؛ لەوانە ئاسیاییە ئەمریکاییەکان و دەنگدەرانی لاتین.


XS
SM
MD
LG