Accessibility links

هەدەپە چالاکییەکانی لە پەرلەمانی تورکیا ڕادەگرێت


پارتی سەر بە کوردەکانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هەمو چالاکییەکانی پەرلەمانی ڕادەگرێت دووابەدووای دەستگیرکردنی 9 لە ئەندام پەرلەمانەکانی.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە، بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە "هێشتا پارتەکەیان لە پەرلەمان ناکشێتەوە، گوتی ئەو بڕیارە تەنها بە ڕاوێژکردن لەگەڵ خەڵکیدا دەدرێت". پارتەکە بەشداریکردنی لە کۆمیتەکانی پەرلەمان و کۆبونەوەکانی پەرلەمان ڕادەگرێت.

ئەیهان بیلگن لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیاربەکر ڕایگەیاند" گوتوشیەتی لە بری ئەوە هەدەپە ماڵ بە ماڵ دەگەرێت تا گوێ لە بیروڕای خەڵکی بگرێت دوابەدوای گەورەترین و ڕەشترین هێرشی کە کرایە سەر مێژووی سیاسەتی دیموکراسیمان."

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند ئامانجی هەدەپە لەم بایکۆتکردەدا شەرمەزار کردنی تورکیایە لە بەرابەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی. جەختی لەوە کردۆتەوە کە گوێ نادات بە ڕخنەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەم بارەیەوە. پاشان گوتوشیەتی هەرچەندە یەکێتی ئەوروپا پەکەکەی بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی داناوە بەڵام بە ئاشکرایی داڵدەیان دەدات.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە سەلاحەدین دمیرتاش و فیگان یوکسولداخ لەگەڵ 7 ئەندام پەرلەمانی تری هەدەپە دەستگیر کران. ئەم هەنگاوەش بوو بە مایەی نیگەرانی لەلایەن ئەمەریکا و ئەوروپا کە ئەو دەستگیرکردنە دیموکراسی تورکیا دەخاتە ژیر پرسیارەوە.

هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی پارەکە دەنگی سێهەمی بەدەست هێنا و 59 ئەندام پەرلەمانی هەیە.

تورکیا هەدەپە بەوە تاوانبار دەکات کە باڵی سیاسی پەکەکە یە بەڵام هەدەپە ئەمە ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG