هێزی تایبەتی عێراقی ڕۆژی یەکشەممە کاری لەسەر ئەوە کرد کە بەتەواوەتی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە دەستی داعش پاک بکاتەوە لە کاتێکدا هێرشەکانی کە گومان دەکرێت لەلایەن داعشەوە کرابن بەلایەنی کەم 20 کەسی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کوشتووە.
قۆناغی ئێستاو هەنگاوە خاوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئاستەنگێکی زۆر هەیە هەیە لەبەردەم هێزەکانی عێراقی لە کاتێکدا زیاتر لە ناوجەرگەی موسڵ نزیک تر دەبنەوە ئەو شوێنانەی کە دانیشتوانی زۆر لێیەو ناتوانرێت هێرشە ئاسمانییەکان بەو شێوەیەی ئێستا بکرێت.
کۆلۆنێل محەمەد ئەلتەمینی دەڵێت " خەڵکێکی زۆری سڤیل لەوێ هەن، و ئێمە دەمانەوێت بیانپارێزین. ئەمە سەختترین شەڕە کە هەتا ئێستا ڕووبەڕووی بوبێتینەوە."
ژمارەیەک لە خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی شەڕ هەڵدین لە کاتێکدا داعش خەڵکانی تری وەکو قەڵغانی مرۆیی هێشتۆتەوە، ئەمەش گرفتێکی زۆر بۆ سەرکردە لەشکرییەکانی عێراق دروست دەکات کە بتوانن پەسەند کردنی داواکاری هێرشی ئاسمانی هێزی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەدەستبهێنن.