Accessibility links

سەلاحەدین دمیرتاش دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئەدیرنە


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ڕادەگەیەنێت هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئەدیرنە لە باکوری ڕۆژئاوای ولاتەکە کە باری ئاسایشی ئەو گروتووخانەیە لە بەرزترین ئاستدایە.

ئاژانسی دەگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەلاحەدین دمیرتاش لە نێو ئەو 12 ئەندام پەرلەمانی تری هەدەپە بوو کە لە نیوەشەودا دەستگیر کران وەک ئاژانسی ئەنادۆڵؤ دەڵێت بەهۆی ئەوەی کە ئامادە نەبوون گەواهی لەسەر تاوانەکانی پەیوەست بە تیرۆسم بدات.

دمیرتاش و هاوسەرۆکی هەدەپە فیگان یوکسولداخ و 7 یاسادانەری تر بە فەرمی دەستگیر کراون. دادگا سێ ئەندامپەرلەمانی تری ئازاد کردووە بەو مەرجەی کە بە بەردەوامی زانیاری بدەن بە دەسەڵاتداران.

ئاژانسی دەنگوباسی دۆغان دەڵێت یوکسولداخ براوە بۆ زیندانێکی تر لە شاری کۆجەلی باکوری ڕۆژئاوی وڵاتەکە.

حکومەتی تورکیا هەدەپە تاوانبار دەکات بەوەی کە باڵی سیاسی پەکەکە یە بەڵام هەدەپە ئەمە ڕەت دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG