Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 9 کارمەندی ڕۆژنامەیەکی ئۆپزسیۆن دەردەکات


دادگایەکی تورکیا ڕۆژی شەممە فەرمانی دەستگیرکردنی 9 بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپزسیۆنی دەرکرد، ئەمەش نیگەرانی جیهانی لێ کەوتۆتەوە لەسەر ئاسازی ڕاگەیاندن لە تورکیا.

ئەو 9 کەسەی کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستبەسر کران ئێستا بە فەرمی گیراون. ئەو کەسانەش بریتین لە چەند ڕۆژنامەوانی بەناوبانگ لە ناویاندا سەرنوسەری ڕۆژنامەکە مورات سابونجو، کارێکاتێر کێش موسا کارت و کۆلمنوس قەدری گورسەل.

ئەوان تاوانبار کراون بەوەی کە پەیوەندیان بە ملیتانە کوردەکانەو ئەو گروپەوە هەیە کە هەوڵی کودەتاکەی 15 ی مانگی 7 ی دابوو.

لە ڕۆژی هەینی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لەگەڵ وڵاتانی تردا لە ناویاندا ، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانیان دەربڕی لەمەڕ دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارەکانی سەر بە کوردەکان و کۆتوبەند خستنە سەر ئینتەرنێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیش پۆلیسی تورکیا دایان بەسەر ماڵەکانی دەیان پەرلەمانتار و هەردوو هاوسەرۆکی پارتی هەدەپەی سەر بە کوردەکان و سەلاحەدین میرتاش و فیگان یوکسەلداخیا و 9 ئەندام پەرلەمان ی تری هەدەپەیان دەستگیر کرد.

پەیامنێرمان زۆزان یاشار لە ئیستەنبوڵەوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

XS
SM
MD
LG